چالاکی خوێندکارانی بەشی ARD

posted Feb 26, 2021, 10:35 AM by agr ard   [ updated Feb 26, 2021, 10:54 AM ]

رۆژی یەکشەممە ٧/٢/٢٠٢١ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەمان وەک بەشێک لە وانەی پراکتیکی ژینگە دۆستی و کاری خۆبەخشی (بە سەرپەرشتی مامۆستا هێمن و مامۆستا کەژان و مامۆستا سۆما) لەسەر پێشنیاری خوێندکاران خۆیان، هەستان بە هەڵمەتی پاککردنەوەی ناو بەش و کۆلێج و کۆکردنەوەی خاشاکی دەوروبەری کۆلێجەکەمان و بڕێکی زۆر لە خاشاکیان کۆکردوە. ئەوەی تێبینی دەکرا بڕێکی زۆر لە دەبەی پلاستیکی ئاو لەو ناوەدا فڕێدرابوون کە کاریگەری درێژخایەنیان هەیە لەسەر ژینگەکەمان
هیوادارین کە ئەم جۆرە چالاکییانە ببێتە نەریتێکی جوان لە ناو گەنجەکانماندا کە بەشدارییەکی کاریگەریان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی دەوروبەریان و خزمەتکردن بە کۆمەڵگەکەیان و مرۆڤایەتی و ژینگەکەمان.

     

Comments