لەگەڵ دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵدا ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٥/١٠/٢٠١٨ ۆرک شۆپیێک ڕێکخرا بە ناونیشانی (micro-Farm) لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای سەردانکەر لە زانکۆکانی ئەڵمانیا و نەمسا بۆ خوێندکارانی بەشی ARD. لەم ۆرکشۆپەدا خوێندکارانی بەشداربوو بە وزەیەکی زۆر و بە پەرۆشیەوە بەشداربوون و کۆمەڵێک چالاکییان ئەنجامدا. خوێندکارانی بەشداربوو دوابەدوای گوێگرتن و بەشداری کردن لە زنجیرەیەک سیمیناردا هەڵسان بە دانانی بیرۆکەی ناوازە بۆ بنادنانی پرۆژەیەکی گێڵگەی بەرهەمهێن. پاشان بیرۆکەکانیان بۆ مامۆستا هاوڕێکانیان پێشکەشکرد و گفتوگۆیان لەسەرکرد.
![]()
|