چالاکی خوێندکارانی بەشی ARD

         Contact Us        People 

 پاش بەشداریکردنیان بە پڕۆژەیەک لە پێشبڕکێی "پەرەپێدانی پڕۆژەی کشتوکاڵی و کارسازی ھەڵەبجە" کە لەلایەن ھەر یەک لە ڕێکخراوەکانی ( UNDP, Funded by the European Union, RWANGA, NWE ORG halabja) و بە سەرپەرشتی حکومەتی ھەرێم، لە نێوان نزیکەی ٢٠٠٠ پڕۆژەی بەشداربوی پێشبڕکێکە، پڕۆژەی ھەریەک لە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان  ھدی عمر رحیم و سۆما کریم علیوەک یەکێک لە پڕۆژە سەرکەوتووەکان خەڵاتی پێشبڕکێکەیان بەدەست ھێنا و بوون بە خاوەنی پڕۆژەی خۆیان، "پڕۆژەی لوقمی ئۆرگانی ھەورامان" لە بیارە. ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٧ لە بەشی ARD بە ئامادەبونی مامۆستایان و خوێندکارانی بەش، ڕێوڕەسمێکی پیرۆزباییان بۆ سازکرا. لای خۆشیانەوە ھەریەک لە خوێندکارانی ناوبراو سوپاسی ئەو مامۆستایانەیان کرد کە ھاوکاریان بوون لە سەرخستنی پڕۆژەکەیان و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان پێشکەش بە بەشەکەیان کرد و شیرینی سەرکەوتنیان بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرد.

 

 



     
چالاکی خوێندکارانی بەشی ARD

رۆژی یەکشەممە ٧/٢/٢٠٢١ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەمان وەک بەشێک لە وانەی پراکتیکی ژینگە دۆستی و کاری خۆبەخشی (بە سەرپەرشتی مامۆستا هێمن و مامۆستا کەژان و مامۆستا سۆما) لەسەر پێشنیاری خوێندکاران خۆیان، هەستان بە هەڵمەتی پاککردنەوەی ناو بەش و کۆلێج و کۆکردنەوەی خاشاکی دەوروبەری کۆلێجەکەمان و بڕێکی زۆر لە خاشاکیان کۆکردوە. ئەوەی تێبینی دەکرا بڕێکی زۆر لە دەبەی پلاستیکی ئاو لەو ناوەدا فڕێدرابوون کە کاریگەری درێژخایەنیان هەیە لەسەر ژینگەکەمان
هیوادارین کە ئەم جۆرە چالاکییانە ببێتە نەریتێکی جوان لە ناو گەنجەکانماندا کە بەشدارییەکی کاریگەریان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەی دەوروبەریان و خزمەتکردن بە کۆمەڵگەکەیان و مرۆڤایەتی و ژینگەکەمان.



چالاکی خوێندکارانی بەشی ARD
 

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەمان رۆژی یەکشەممە ٧/٢/٢٠٢١ لە پاش هەڵمەتی پاککردنەوەی کۆلێج و بەش و دەوروبەریوەک بەشێک لە چالاکییەکانی وانەی کوردۆلۆجی (بەسەرپەرشتی د. سعید و مامۆستا جەزا) سەردانی بنکەی ژین دەکەن لە شاری سلێمانی بۆ مەبەستی ئاشنا بوون بە چالاکییەکانیانی ئەو بنکەیە لە بوارەکانی بوژاندنەوەی کەلەپوری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانی کوردی.

 


Comments