پرۆژەی بەخێو کردنی مریشکی گۆشت
لەبنەرەتدا ئەم پرۆژەیە لە دەرئەنجامی جێبەجێ کردنی توێژینەوەیەک لە سەر بەکار هێنانی (سیر و زەنجەفیل) ی پاودەر لە سەر جوجکی مریشکی گۆشت...
لەدوای تەواو بوونی ماوەی توێژینەوەکە کە (42) رۆژ بوو، بەردەوامی درا بە بخێوکردنی مریشکەکان تا تەمەنی (60) وەکو پرۆژەی بەخێوکردنی مریشکی گۆشت هەروەها بەرهەم هێنانی گۆشتی فرێش، کە ئەمە یەکەم جارە بەشی زانستی ئاژەڵ لە کۆلێزی زانستە ئاندازیارییە کشتوکالیەکان گۆشتی فریش بەرهەم بهینیت و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی سوودمەند بن لەم بەرهەمە.