بەشی باخداری لە کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان-زانکۆی سلێمانی ڕۆڵ و بەشداریەکی کارای هەیە لە پێشکەشکردنی فێرکارییەکی دروست و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بەهێزو کارا بۆ مەبەستی پێگەیاندنی کادری لێهاتوو و شارەزا و گەشەپێدان و باشترکردنی بڕ و کوالیتی بەرهەمەکانی باخداری (لە میوە و سەوزە) بۆ مەبەستی سود گەیاندن بە بەرهەمهێنەران (جوتیاران و وەبەرهێنەران) و بەکاربەرانی ئەم بەرهەمانە. لەم بەشەدا خوێندن و فێرکردن بە کوالیتیەکی بەرز پێشکەش دەکرێت بە خوێندکارانی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا لە دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لەگەڵ ڕاهێنانێکی پرۆفیشناڵانەیان بۆ مەبەستی بەهێزکردن و گەشەپێدانی تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ کاری پرۆفیشناڵ لە داهاتوودا. بەشی باخداری خاوەنی کێڵگەی توێژینەوەی تایبەت بە خۆیەتی. بەشی باخداری دەکەوێتە شاری سلێمانی یەوە کە ناوچەیەکی شاخاوییە و کەشێکی نیمچە وشکی هەیە کە هاوینێکی گەرم و ووشک و زستانێکی سارد و بەفر و باراناوییە. ئەم جۆرە لە خەسڵەتی کەش و هەوا یارمەتیدەرە لە ڕەخساندنی هەلی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرهەمە جۆربەجۆرەکانی باخداری بە بەردەوامی بە درێژایی ساڵ. بەشی باخداری پێشەنگە لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرهەمهێنانی میوە و سەوزە، بایۆتەکنۆلۆجی ڕووەک، کردارەکانی باش چنینەوە، چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی ڕووەک ، دیزاینی باخ و پارک، وە بوارەکانی تری تایبەت بە باخداری. |
Departments > Horticulture >