ئەمڕۆ بەرواری ١٤-٤-٢٠٢٤ لەیادی (٣٦)ەمین ساڵەی کارەساتی ئەنفال ، مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان_زانکۆی سلێمانی بەدەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی قوربانیانی ئەنفال وچەند خولەکێک بۆ باسکردنی ئەم تاوانە بۆ خوێندکاران یادی ئەم کارەساتە مێژووییە کرایەوە.درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کارەساتی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان.

ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزتان لێ دەکات

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێج دەکات، ،داواکارین لە خوای گەورە کە ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات و بە هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەکتان.

پرۆژەی سیستەمی (چاندنی ئاوی – هایدرۆپۆنیک)، بە هەماهەنگی نێوان دامەزراوەی ڤیم و زانکۆی سلێمانی ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە. چاندنی ئاوی – هایدرۆپۆنیک تەکنیکێکی نوێی گەشەپێکردنی ڕووەکە تەنها لە ناو ئاودا و بێ بەکارهێنانی خاک.

لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە دەتوانرێت ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو لە ٪٩٠ کەمبکرێتەوە و ڕوواندن بە شێوازی ستوونی بکرێت و بەمەش بە ڕووبەرێکی کەمتر هەمان ڕێژەی بەرهەممان دەبێت.

ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئاشناکردنی ئەم سیستەمە نوێیەیە وەک ناوەندێکی پەروەردەیی و توێژینەوەیی بۆ خوێندکاران و جوتیاران و لەگەڵیدا ناوەندە ناوخۆییەکان لە زانکۆدا سوودی لێ ببینن.

The Hydroponic System project, a joint effort between Vim Foundation and the University of Sulaimani, is currently in progress. Hydroponics, a cutting-edge method of cultivating plants in water without soil, is at the heart of this initiative.

This innovative system offers the potential to reduce water usage by up to 90% and allows for vertical planting, maximizing yield while minimizing space requirements.

The project aims to establish an educational and research center for students and farmers, providing them with hands-on experience and valuable insights. Additionally, the system will serve the university’s dormitories, offering fresh produce and practical learning opportunities.

مشروع نظام (الزراعة المائية-هايدروبونيك) يتم بالتنسيق بين مؤسسة فيم وجامعة السليمانية، والمشروع في الوقت الحالي قيد التنفيذ. الزراعة المائية – هايدروبونيك هي تقنية جديدة لزراعة النباتات في الماء فقط دون استخدام التربة.

ومن خلال هذا النظام الجديد يمكن تقليل استهلاك المياه بنسبة تصل ل 90% ويمكن إجراء الزراعة بشكل عمودي، وبالتالي سيتم إنتاج نفس المحصول بإستخدام مساحة أقل.

ويهدف هذا المشروع إلى تقديم هذا النظام الجديد كمركز تعليمي وبحثي للطلبة والمزارعين لتستفيد منه المراكز المحلية في الجامعة.

ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بڕێ ٣٠ کتێبی بەخشی بە کەمپینی (کتێبێك ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بکەرەوە)

بەرواری ٢٠-٣-٢٠٢٤ پرۆفیسۆر (د.نەورۆز عبدالرزاق تاهر)، ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بڕی ٣٠ کتێبی لە کتێبخانەکەی خۆی بەخشییە کەمپینی (کتێبێك ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بکەرەوە)، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ڕاگری کۆلێج گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانمان ئاگادارکردۆتەوە، بە بەخشینی کتێب و هەرجۆرە هاوکارییەک لەتوانایان بوو بەشداربن لە سەرخستنی ئەم کەمپینە.

بیرۆکەی ئەم کەمپینە لەلایەن خوێندکارێکی کۆلێجەوە بە ناوی ئەژین لوقمان رەشید  کە خوێندكاری بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵ و گەشەپێدانی ناوچەی گوند نشینە لە كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان‌ و بە پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێز دکتۆر کۆسار محمەد ڕاگەیەندراوە.

شایەنی باسە ئەم کەمپینە یەکەمین کەمپینی کۆکردنەوەو پێشانگای بەخشینی کتێبە کە لە ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ لەلایەن گروپێکی خۆبەخش لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوە و بەردەوامی دەبێت تا ٢٢-٤-٢٠٢٤ کەهاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەمپینەکە:

07725952020

07727952020

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە، ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێج دەکات ، هیوادارین کە ئەم جەژنە بۆ هەمووان ببێتە مایەی خۆشی و ئاسوودەیی و پشوویەکی ئارام .

Matthew Reese/nurseryman's Choice March (14th March 2016)

کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بیرەوەرییەکی خەمناک و پەژارەیەکی نیشتمانی ونەتەوەیی یە لە مێژووی گەلەکەمان و زامێکی قوڵی لەبیرنەکراوە لەهزری هەر تاکێکی کوردا، نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو قوربانیانی .جینۆسایدی گەلەکەمان، سەربەرزی  کەسوکاریان

Azhin Luqman Rashid, a student from the College of Agricultural Engineering Sciences, envisioned a campaign that gained approval and support from Professor Dr. Kosar Mohammed, the President of the University of Sulaimani. Scheduled to begin on May 10, 2024, aligning with Kurdish Clothes Day, the campaign is backed by sponsors Hyper post and Hyper Order, extending its reach to Sulaimani province and its surroundings.
Running until April 22, 2024, the initiative establishes book collection points at Hyper post Company offices and the Directorate of Culture and Media of the University of Sulaimani. Donated books will be centralized at the university’s campaign department.
Following the collection phase, a comprehensive exhibition will present the donated books, offering them for free to readers, book enthusiasts, and exhibition attendees.
The primary goal of the project is to address the decline in book demand exacerbated by the prevailing financial crisis. Azhin Luqman emphasizes the significance of student-led initiatives, aspiring to foster a tradition of book donation across society and advocate for the annual organization of similar exhibitions.
The campaign urges active participation from those capable of contributing, marking a noteworthy step in raising awareness within the university and the broader community. It’s essential to highlight that all operational aspects of the project are managed by a dedicated volunteer team comprising university students.

 

بەدروشمی (كتێبێك ببەخشە‌و كتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بكەرەوە)، یەكەمین كەمپینی كۆكردنەوەو پێشانگای بەخشینی كتێب لەزانكۆوە بۆ كۆمەڵگە بێبەرامبەر ، لەلایەن ئەژین لوقمان رەشید خوێندكاری بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵ و گەشەپێدانی ناوچەی گوند نشین كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان‌و خاوەنی بیرۆكەکە بەرەزامەندی‌و پاڵپشتی پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، 10ی ئاداری 2024 بەسپۆنسەری كۆمپانیای هایپەرپۆست‌و هایپەر ئۆردەر، پرۆژەكە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری رادگەیەنرا.پرۆژەكە تاوەكو رۆژی 22ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت، لەڕێگەی سەرجەم ئۆفیسەكانی كۆمپانیای هایپەرپۆست‌و بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە كتێبەكان وەردەگیرێن‌و كۆدەكرێنەوەو دەگەیەنرێنە هۆبەی كەمپین لەسەرۆكایەتی زانكۆ،هەروەها لەلایەن سەرجەم بەش و کۆلێجەکانەوە کتێب لە مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران کۆدەکرێێنەوە و دوای كۆكردنەوەی كتێبەكان لەپێشانگایەكی گەورەدا سەرجەم كتێبەكان دەخەرێنە ڕوو و بەبێ بەرامبەر دەیبەخشرێتە خوێنەران‌و خوازیاران‌و عاشقانی كتێب‌و ئەو بەڕێزانەی سەردانی پێشانگاكە دەكەن. سەرجەم كارە مەیدانیەكانی پڕۆژەكە لەلایەن تیمێكی خۆبەخش لەخوێندكارانی زانكۆوە بەڕێوەدەبرێت کە خوێندکاران وەک شۆڕشێکی هۆشیاری ئەیبین لە زانکۆوە بۆ کۆمەڵگە.

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، داواکارین لە پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکڕیزی میللەتەکەمان .

هەروەها پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێجمان دەکەین بەهیوای مانگێکی پڕ خێر و ئاسوودەیی بێت بۆ هەمووان.

ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

ئەمرۆ یەک شەممە بەرواری ١٠/٣/٢٠٢٤ نامەی لێک تێگەیشتن ئیمزا کرا لە نێوان کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیبەکان و پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی کار و چالاکی زانستی.

.پیرۆزبایی لە هەردوو لا دەکەم و بەهیوای کار و چالاکی بەردەوام

ڕاگری کۆلێج

پرۆفیسۆر دکتۆر نورۆز عبدالرزاق تاهر

پەیامی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان

بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی ئافرەتانی جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتانی جیهان بە گشتی و ئافرەتانی کوردستان و کۆلێجمان دەکەین.
ئافرەتانی کوردستان لە گشت قۆناغەکانی شۆرش و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان ڕۆڵی بەرچاو و پێشەنگیان هەبووە.لەم پێناوەشدا قوربانی زۆریان داوە.

هەروەها لە بواری ئەکادیمی و ڕێچکەی زانکۆییدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە بەتایبەتی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی زانکۆ و کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە تایبەتی و ئەمڕۆش شان بە شانی پیاوان بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی کار و بەرپرسیارێتییەکانی ڕاگرایەتی و تەواوی بەشە زانستییەکان.

جارێکی تر ئەم یادە بەرز و شکۆدار بێت لە تەواوی ئافرەتانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

بە سپۆنسەری سپۆرت چێک ئەمڕۆ بەرواری ٤/٣/٢٠٢٤ ڕۆژی دووشەممە، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەچوو لەنێوان بەشی زانستی خۆراک و سامانە سروشتییەکان، بەشی زانستی خۆراک بە ئەنجامی  (2-0)  براوە بوون ،  لە کۆتایدا بەشی ناوبراو بوون بە پاڵەوانی خولەکە

ساڵانە ڕاگرایەتی کۆلێج گرنگی تەواو دەدات بە کردنەوەی ئەم خولە وەرزشییە  بۆ خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێج  تاوەکو لە کەشێکی تەواو وەرزشی و دۆستانەدا  چالاکییە وەرزشییەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.

پرۆژەی کۆزانی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز دکتۆر (بەختیار کەمال تاڵەبانی ) بە ناونیشانی (گەنج و بونیادنانی داهاتوو)
لە هۆڵی پ.ی.د ئومێد کاتژمێر 1:30
بەروار : ٤/٣/٢٠٢٤

Participation in the Iraq Horticulture Development Program Workshop. Three professors of the College of Agricultural Engineering Sciences consisting of
1-  Asst. Prof. Salahaddin Abdul Qadir Aziz
2-  Asst. Prof. Dzhwar Zahir Latif
3- Dr. Kamran Saleh Rasul

They participated in the closing workshop of the Horticulture Development Program in Iraq organized in Erbil by Eco Consult, supported by the Ministry of Foreign Affairs of the Netherlands.
It is worth mentioning that this organization has carried out several horticulture projects in Baghdad, Erbil, Sulaimani, and Basra, which have benefited farmers.

 Iraq Horticulture Development Program  بەشداری کردن لە ۆرکشۆپی

سێ مامۆستای کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان کە پێکهاتبوون لە
١-  پ. ی . د. صلاح الدین عبدالقادر عزیز
٢-  پ. ی. د. دژوار ظاهر لطیف
٣- د. کامران صالح رسول
بەشداریان کرد لە ۆرکشۆپی کۆتایی هێنان بە پڕۆگرامی گەشەپێدانی باخداری لە عێراق کە لە شاری هەولێر سازکرابوو کە لەلایەن ڕێکخراوی Eco Consult کە پاڵپشتی کرا بوو لە لایەن وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتی هۆڵەندا.
.شایەنی باسە ئەم ڕێکخراوە چەندین پڕۆژەی بواری باخداریان لە شارەکانی بەغداد و هەولێر و سلێمانی و بەسرە ئەنجامداوە لە ئێستادا سودی زۆریان بە جوتیاران گەیاندووە

به سەرپەرشتی بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محەمەد (سەرۆکی زانکۆی سلێمانی)، زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی له گەڵ زانکۆی سەڵاحەدین ئێوارە پانێڵێکی گفتووگۆ سازدەکات
:لە کارگەی کەلتوور (کارگەی کۆنی جگەرەی سلێمانی) بەناوی

(دۆخی دەروون پزیشکی و دەروونناسی لەکۆمەڵگه و بواری ئه کادێمیماندا)

Evening Panel Discussion On The State Of Psychiatry And Psychology In Society And Our Academic Field

ئێوارەی پێنجشەممه: 2024/2/22
کاتژمێر: 3 ی ئێواره

لە بەرواری 9 – 1 – 2024 خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشی باخداری گەشتێكی زانستیان ئەنجامدا بۆ شاری هەولێر.
گەشتەكە بە مەبەستی بینینی پڕۆژەیەكی هاوچەرخ بوو لە بواری كشتوكاڵی داپۆشراو بە شێوەی هایدرۆ پۆنیك سیستم جێبەجێ كراوە لە ناو علوەی هاوچەرخی هەولێر.
قۆناغی چوارەمی #بەشی_باخداری وانەیەكیان هەیە بە ناوی (Protected Agriculture) كشتوكاڵی داپۆشراو، ئامانجی گەشتەكە زیاتر بە پڕاكتیزەكردنی وانەكە و بینیی ئەو تەكنەلۆجیا تازەیەی لە بورای كشتوكاڵدا بەكاردەهێنرێت.
هەروەها بۆ زانیاری زیاتر، هایدرۆپۆنیك ووشەیەكی یۆنانییە لە دوو ووشە پێكهاتووە Hydro بە واتای Water وە Ponic بە واتای Work دێت. ئەم سیستمە ڕێگایەكە بە بێ خاك بەكاردەهێنریت بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە. ئاو ڕاستەخۆ دەگەیەنرێت بە ڕەگی ڕووەكە كە ئاوەكە توخمە سەركییەكانی گەشەی بۆ زیاد كراوە، بۆ ئەوەی ڕووەكەكە بتوانێت سوڕی ژیانی بەشێوازێكی دروست و پڕ بەرهەم تەواو بكات بە بێ بەكارهێنانی خاك.

ئەم گەشتە بەسەرپەرشتی هەریەك لەم مامۆستایانە ئەنجام دراوە:
– د. سلام محمود سلێمان Salam M. Sulaiman
– د. حیدر انور حیدر Haidar Anwar
– م. هاوار هەڵشۆیی Hawar Halshoy

زۆر سوپاسی خاوەن پڕۆژە دەكەین كە ئەم دەرفەتەی بۆ ڕەخساندین بۆ ئەوەی خوێندكارەكانمان بەم پڕۆژە تازەیە لە ناوچەكە ئاشنا بن

 

On 9 – 1 – 2024, the fourth grade students of the Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil.
The trip was to see a modern project in the field of covered agriculture in the form of the hydroponic system implemented in the modern warehouse of Erbil.
The fourth year of the Horticulture Department has a lesson called Protected Agriculture. The purpose of the trip is to practice the lesson and see the new technology used in agriculture.
Also for more information, hydroponics is a Greek word made up of two words Hydro means Water and Ponic means Work. This system is a soilless method of vegetable production. Water is delivered directly to the roots of the plant, to which the essential growth elements have been added, so that the plant can complete its life cycle properly and productively without using soil.

This trip was supervised by the following teachers:
– D. Salam Mahmoud Sulaiman Salam M. Sulaiman
– D. Haidar Anwar Haidar Anwar
–  Hawar Halshoy Hawar Halshoy

 

Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil

 

 

هەر لە درێژەی کاروچالاکییەکانماندا 16/1/2024 هەستاین بە ئەنجامدانی کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری لاو بەتوانا شاباز عوزێری کە چەندین شیرو وتەی جوان و ڕازاوەی پێشکەش کردین ڕۆژێکی تایبەت و ناوازەی بۆ خوێندکارەکانمان ڕەخساند .

 

Viber Image 2024 02 09 09 34 17 147 Viber Image 2024 02 09 09 34 17 198

لە درێژەی کاروچالاکییەکانماندا لە ڕۆژی 17/12 کە ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی گەلەکەمان دەکات هەستاین بە ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت و ڕازاوە بە بۆنەی ئەو ڕۆژە پیرۆزەوە کە پێکهاتبوو لە پێشکەشکردنی مێژوی ئاڵاکەمان و وتنی شیعر و وتار هەڵکردنی ئاڵا بۆ بەرز ڕاگرتن و جوان کردنی ڕۆژەکە.

Viber Image 2024 02 09 09 32 36 797 Viber Image 2024 02 09 09 32 36 841

 

٣٠٠٠هەزار مریشک بەرهەمی خوێندکارانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانیە

خوێندکارانی بەشی زانستی ئاژەڵ لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، هاوشان لەگەڵ ئەو بەرهەمانەی کە ساڵانە لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەرهەمی دێنێت ، بۆ ئەمساڵ توانیان زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار مریشکی گۆشت  پەروەردە بکەن و بیانگەیەننە کێشی گونجاو کە لەنێوان ( ٢ کیلۆ گرام بۆ ٤ کیلۆ گرام) دا بوو

ئەوەی گرنگە باس بکرێت ئەوەیە کە ئەم مریشکانە بەشێوەیەکی ئەندامی و تەندروست لە ژێر سەرپەرشتیاری مامۆستایانی پسپۆڕ لەو بوارەدا بەرهەم هێنرابوو.

وە لە مانگی ١ی ئەمساڵ و لە چەند کاتێکی جیاوازدا دەستکرا بە فرۆشتنی مریشکەکان بە کڕیاران. ساڵانە کۆلێجی کشتوکاڵ چەندین جۆری جیاواز بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت کە بریتین لە بەرهەمی هەنگوین و بەرهەمە باخدارییەکان و بەرهەمەکانی کێڵگە ، وە بەرهەمە خۆراکی و شیرەمەنییەکان و بەرهەمە ئاژەڵییەکان کە یەکێك لەو بەرهەمانە بریتییە لە بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆری مریشکی سپی گۆشت.

وە کۆلێچ گرنگی دەدات بەوەی کە ئەم بەرهەمانە بە شێوازێکی سروشتی و تەندروست بەرهەم بهێنێت لەژێر چاودێری پسپۆرانی شارەزای ئەو بوارە

کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایانی سەرپرشتیار و خوێندکارانی بەشداربوو دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت.

3000 chickens are the product of students of the College of Agricultural Engineering Sciences of the University of Sulaimani.

Students of the Department of Animal Sciences in the College of Agricultural Engineering Sciences, along with the products that are produced annually in the College of Agricultural Engineering Sciences, this year they were able to raise more than 3000 thousand broiler chickens. It was in the

What is important to mention is that these chickens were produced organically and healthily under the supervision of expert teachers in the field.

The chickens were sold to customers in January this year at different times. Every year, the College of Agriculture produces several different types of agricultural products, including honey, horticultural products, farm products, food products, dairy products and animal products, one of which is the production of a large number of white broiler chickens.

And the college pays attention to producing these products in a natural and healthy way under the supervision of experts in the field

The College of Agricultural Engineering Sciences would like to congratulate all the supervising teachers and students who participated and wish them further success.

3000 هەزار مریشک

دوو خوێندکاری کۆلێج بەشداری کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ داهێنان و کارسازی دەکەن

بەژداریکردنی دوو خوێندکاری کۆلێژی کشتوکاڵ (شێرکۆ احمد و کاروان کمال) لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ داهێنان و کارسازی پێشکەشکردنی پڕۆژەکەیان لە کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەران و کەسانی نێودەوڵەتی و کارسازان, بۆ خزمەتکردن و پێشخستنی داهێنان بە شاری سلێمانی.

 زانکۆی سلێمانی و کۆلێژی کشتوکاڵ دەستخۆشی لەو دوو خوێندکارە بەڕێزە دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازرێت.

Participation of two students of the College of Agriculture (Sherko Ahmad and Karwan Kamal) in the Sulaimani International Conference for Innovation and Entrepreneurship.

University of Sulaimani  and College of Agriculture congratulate these two students and wish them further success.

420718636 1102070680819035 8436211649111761145 N 421267036 2490106101170369 8200298652339953664 N

وۆرکشۆپی (ڕونکردنەوەی تەوەرەکانی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام)

ڕونکردنەوەی تەوەرەکانی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام

بەرواری (05/12/2023) لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی پانێڵی (خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست) بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و لە کەشێکی زانستی و ئەکادیمیانەدا بەڕێوە چوو.

بەڕێوەبردنی ئەم پانێڵە بە هەماهەنگی  کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی (زانستە ژینگەییەکان-شارباژێڕ) ی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبردرا.

ئەو تەوەر و بابەتە سەرەکییانەی کە جێگەی گرنگی پانێڵەکە بوون و گفتگۆیان لەسەر کرا خۆی لەمانەدا بینیەوە ( پەیوەندی خاک و گۆڕانی کەش و هەوا، پیسبوونی خاک لە ڕێی ئاودانی نەگونجاوەوە،ستراتیژی جێگیرکردنی کاربۆن لە خاک دا بۆ چارەسەری خێرای کەشوهەوا و کاریگەری نەرێنی ماددە پلاستیکیەکان لەم پرۆسەیەدا، بەڕێوەبردنی خاک و پاراستنی توخمە خۆراکییەکان) .

خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست

خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست

خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست

خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست

 

کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێجی زانستە ژینگەییەکانی شارباژێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی (خاک) ەوە پانێڵێک ساز دەدات ل ژێر ناونیشانی ( خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست )

ڕۆژی سێ شەممە ، بەرواری 05/12/2023  کاتژمێر 10:00 ی سەرلەباینی لە هۆڵی (د.ئومێد) لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێوەدەچێت

 Viber Image 2023 11 23 19 48 47 178

Viber Image 2023 11 23 19 48 38 895

لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە ئامانجی زیاتر گرنگی دان بە پێشخستنی لایەنی زانستی و کاری شیکاری و پێشکەشکردنی ئەنجامێکی ووردی تاقیکاری.

کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان سەنتەرێکی ڕاهێنان و شیکاری داتا و بایۆئینفۆرماتیک و ئارک جی ئای ئێس دەکاتەوە.  ئەم سەنتەرە بە سەرپەرشتیاری  ڕاگری کۆلێج  (پ.د. نورۆز عبدالرزاق تاهیر) و چەند مامۆستایەکی کۆلێج ، بەشێوەیەکی تەواو زانستیانە بەڕێوەدەبرێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم سەنتەرە بۆ خزمەتکردنێکی زیاتر بە بواری تاقیکردنەوە زانستییەکانە هەروەها کار ئاسانی کردن بۆ هەموو ئەو توێژەرانەی دەیانەوێت بە باشترین شێوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

هەر بۆ ئەو مەبەستە سەنتەرەکە بە نرخێکی گونجاو شیکاری داتاکان دەکات و هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ هەموو دام و دەزگایەکی زانستی دەکاتەوە.

ئەوەی شایەنی باسە داهاتی ئەم سەنتەرە بەکاردێتەوە بۆ خزمەتی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان.

Viber Image 2023 10 19 08 56 23 645

Viber Image 2023 10 19 08 56 26 523

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراکەوە، کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان – بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری، هەڵدەستێت بە سازدانی سیمپۆزیۆمێك بە ناونیشانی:

(ئاو ژیانە، ئاو خۆراکە، کەس لە دوای خۆت جێمەهێڵە)

ڕۆژی جیهانی خۆراک

لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دا ١٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دانراوە بە ڕۆژی جیهانی خۆراک کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی ناسراو بە (فاو) لە ساڵی ١٩٤٥ دا، لەم ڕۆژەدا سەرجەم ڕێکخراوە خۆراکی و کشتوکاڵی و مرۆییەکان هەڵدەستن بە چالاکی جۆراوجۆر و لە ١٥٠ وڵات زیاتر ئەم یادە دەکرێتەوە. سەرەتای دانانی ئەم بەروارە بەفەرمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ پاشان لە ساڵی ١٩٨١ بە دواوە هەموو ساڵێك دروشمێك یاخود ناونیشانێك دانراوە بۆ ئەم ڕۆژە کە تایبەت بووە بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و برسێتی و جێگیرکردنی نرخی خۆراک.

ڕۆژی دووشەممە بەرواری (16/10/2023) کاتژمێر (٩ ی بەیانی) لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد لە کۆلێژی  زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکا ن ئەم سیمپۆزیۆمە بەڕێوە دەچێت . Doc1 1 Page 0001 Edit 9998296172226

 

Doc1 1 Page 0002

لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی پانێڵێکی زانستی و ئەکادیمی لە ژێر ناونیشانی (هەماهەنگی ئەکدایمیان و جوتیاران لە ڕوانگەی کێشە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان) بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.

لە پای هەستکردن و خەمخۆری ئەکادیمیان و مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بۆ کێشە و گرفت ئاڵنگارییەکانی ئێستای بەردەم سێکەتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، کۆلێج بە پێویست و گرنگی زانی کە پانێڵێکی تەواو زانستی ئامادەبکات و پێشەکەشی ئامادەبووانی بکات.

ئەوەی لەم پانێڵە زانستییەدا گرنگی پێدرا ئەوەبوو کە چەندین جوتیاری نموونەیی کوردستان و هەروەها بەرپرسانی ئیداری کشتوکاڵی لە دام و دەزگا کشتوکاڵییەکانی سلێمانی ئامادەییان هەبێت ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش خۆشبەختانە پانێڵەکە میوانداری چەندین جوتیاری نموونەیی و بەرپرسی کشتوکاڵی و مامۆستایان و خەمخۆرانی کەرت کشتوکاڵی کرد.

پانێڵەکە کۆی گشتی چوار پانێڵی زانستی بوو بە چوار ناونیشانی جیاواز و گرنگەوە بۆ بارودۆخی ئێستای کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان .  وە لە هەر پانێڵێکدا  سێ مامۆستا و پسپۆری کشتوکاڵی وردتر و زانستیانە تر لە ناونیشانی پانێڵەکان  دووان و کەشێكی زانستیانەیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم پانێڵە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (05/10/2023) لە هۆڵی (پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد) لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە چوو.

viber_image_2023-10-07_07-47-21-431

viber_image_2023-10-07_08-01-06-004

viber_image_2023-10-07_07-47-27-369

viber_image_2023-10-07_07-47-38-784

viber_image_2023-10-07_07-52-31-944

viber_image_2023-10-07_07-52-36-938

viber_image_2023-10-07_07-52-42-958

viber_image_2023-10-07_07-52-52-974

viber_image_2023-10-07_07-53-12-013

viber_image_2023-10-07_07-53-17-684

385096190_6934752586576954_6100473047504720026_n

385353786_6934752953243584_8826531451968716228_n

385397116_6934752699910276_8700549963068292229_n

کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پانێڵێک لە ژێر ناونیشانی:

  ( هەماهەنگی و جوتیاران لە ڕوانگەی کێشە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان )

 

viber_image_2023-09-29_06-07-05-078viber_image_2023-09-29_06-07-07-038

12th International Congress of Plant Pathology (ICPP 2023).

Participated professor Dr. Emad Al-Maaroof  in the 12th International Congress of Plant Pathology (ICPP 2023) that was held in Lyon, France from August 20-25, 2023.

The congress was organized by the International Society for Plant Pathology and the French Phytopathological Society under the theme of “ONE HEALTH for all plants, Crops and trees”.

The congress attracted more than 2400 scientist from 100 countries across six continents, including 550 Ph.D students.  He participated in one presentation and the International Society for Plant Pathology (ISPP) councillors meeting as part of the conference events.

FB_IMG_1694979114353 FB_IMG_1694979118672 FB_IMG_1694979121883 FB_IMG_1694979124678 FB_IMG_1694979127961 FB_IMG_1694979130303

chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram