پاش بەشداریکردنیان بە پڕۆژەیەک لە پێشبڕکێی "پەرەپێدانی پڕۆژەی کشتوکاڵی و کارسازی ھەڵەبجە" کە لەلایەن ھەر یەک لە ڕێکخراوەکانی ( UNDP, Funded by the European Union, RWANGA, NWE ORG halabja) و بە سەرپەرشتی حکومەتی ھەرێم، لە نێوان نزیکەی ٢٠٠٠ پڕۆژەی بەشداربوی پێشبڕکێکە، پڕۆژەی ھەریەک لە خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان ھدی عمر رحیم و سۆما کریم علی" وەک یەکێک لە پڕۆژە سەرکەوتووەکان خەڵاتی پێشبڕکێکەیان بەدەست ھێنا و بوون بە خاوەنی پڕۆژەی خۆیان، "پڕۆژەی لوقمی ئۆرگانی ھەورامان" لە بیارە. ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/١٧ لە بەشی ARD بە ئامادەبونی مامۆستایان و خوێندکارانی بەش، ڕێوڕەسمێکی پیرۆزباییان بۆ سازکرا. لای خۆشیانەوە ھەریەک لە خوێندکارانی ناوبراو سوپاسی ئەو مامۆستایانەیان کرد کە ھاوکاریان بوون لە سەرخستنی پڕۆژەکەیان و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان پێشکەش بە بەشەکەیان کرد و شیرینی سەرکەوتنیان بەسەر ئامادەبوواندا دابەش کرد. |
Departments > Natural Resources Department > Agribusiness and Rural Development (ARD) > چالاکیەکانی بەش Activities >