هەواڵ
كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان "قارچك" بەرهەم دەهێنێت
كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكان "قارچك" بەرهەم دەهێنێت كۆلێجی زانستە كشتوكاڵییەكانی زانكۆی سلێمانی، دەستی بە پرۆژەی بەرهەمهێنانی قارچك كردووە و بەنیازیشە ساڵانە بەردەوام بێت. قارچكەكان لەنێو یەكێك لە كێڵگەكانی كۆلێجدا بەرهەم دەهێنرێن و پرۆژەكەش لەلایەن بەشی باخدارییەوە سەرپەرشتیی دەكرێت. کە ئەم مامۆستایانە سەرپەرشتی دەکەن د. زینب صباح لازم م. فریدون کریم أحمد م. طارق ابوبکر أحمد |
پیرۆزبایی ڕاگری کۆلێج بە بۆنەی ئاھەنگی دەرچوونی خوێندکارانەوە
سڵاو لە گشت خوێندکارانی خۆشەویست پێمخۆشە بە ناوی خۆم و سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجی زانسته کشتوکاڵییەکانەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە خوێندکارانی خۆشەویستی قۆناغی چوارەمی سەرجەم بەشە زانستیەکانی کۆلێجمان بکەم بە بۆنەی ئاھەنگی دەرچونیان، ھیوادارم لە چوار ساڵی خوێندنتان دا توانیبێتمان کەمێک بە زانستی بوارە جیاوازهکانی کشتوکاڵ ئاشناتان بکەین و ئێوەش بتوانن پەرە بە خۆتان بدەن تا بتوانن لە قۆناغی داھاتووی ژیانتان سود بە خۆتان و کۆمهڵگهکەتان بگەیەنن. ھەروەک بە پێویستیشی دەزانم سوپاسی سەرجەم مامۆستایانیش بکەم کە سەرەڕای ئەو ھەموو ناخۆشی و بەربەستانەی ژیانیان بەڵام لێبڕاوانەو خۆنەویستانە درێژەیان بە خوێندن دا. دووباره پیرۆزبایتان لێ دەکەین و بەھیوای ژیانێکی گەشتر. |
کۆبوونەوەی مامۆستایان
کۆبوونەوەی مامۆستایان وەك نەریتێکی ساڵانە لە کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان و لە دوای دەست بەکاربوونی ڕاگری کۆلیج بەڕێز ( د. کارزان تۆفیق محمود )، کۆبوونەوەی گشتی مامۆستایان بە سەرپەرشتی بەڕێزیان بە ڕێوەچوو لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٣ / ١٠ / ٢٠١٧ ، لە هۆڵی خوالێخشبوو (پڕۆفیسۆر د. ئومێد). لە کۆبوونەوەکەدا لە لایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێچەوە باس لە دەسپێکی ساڵی نوێ ی خوێندن کرا و تیشك خرایە سەر ئەو گرفتانەی کە ڕوبەڕوی ئەمساڵی خوێندن بۆتەوە. پاشان گفتوگۆیەکی کراوە کرا سەبارەت سەبارەت بە هەموو ئەو بابەتانەی کە باس کران و هەندێك لە مامۆستا بەڕێزەکان ڕاو سورنجی خۆیان خستە ڕوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕێزلێنانێك کرا بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە بەڕێزانەی کە خانەنشین بوون لە ساڵی ( ٢٠١٧) دا ، وەك وەفایەك بەرامبەر بە ئەرك وماندوبوونیان. |
کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی فردەوسی مەشهەد دەکات
شاندێکی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی فردەوسی مەشهەدی کرد لە ووڵاتی ئێران، بە مەبەستی داڕشتنی پلانێکی کارکردن لە سەر ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوو زانکۆدا کرا بوو. شایەنی باسە بە شێکی سەرەکی سەردانەکە بۆ جێ بەجی کردنی پلانەکە لە بواری زانستە کشتوکاڵیەکان تەرخان کرا بوو. بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان بەڕێز(پ. ی. د. کارزان تۆفیق محمود ) سەردانی کۆلیجی کشتوکاڵی زانکۆی فیردەوسی مەشهەدی کرد و لەگەڵ ڕاگرایەتی و سەرۆك بەشەکانی ئەو کۆلێجەدا کۆ بووەوە و زۆر لایەنی جێ بەجێکردنی پلانەکە تاوتوێ کرا و پاشان سەردانی چەند بەشێکی زانستی کۆلێجی ناوبراوی کرد. لە کۆتایشدا هەردوو لا لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێکەوتنەکە بە پێی پلانێکی کارکردن بخەنە بواری جێ بەجێ کردنەوە. |
کۆمیتەى پێداچونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستیەکانى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ چەند راسپاردەیەکى دەرکرد
کۆمیتەى پێداچونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستیەکانى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە شداری بەڕێز ( پ.ی. د . کارزان تۆفیق محمود ) ڕاگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سڵێمانی لە دوەمین کۆبونەوەى خۆیدا چەند ڕاسپاردەیەکى دەرکرد. لەو کۆبونەوەیەدا، کە ئەمڕ دووشەممە ڕێکەوتى ( 24 / 7 / 2017) بەسەرپەرشتى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچو، پێشنیازى یەکخستنى بەشە هاوشێوەکانى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکان و، دەستنیشانکردنى ڕەگەز و شوێنى نیشتەجێبونى بۆ کارى چالاکى کشتوکاڵى پەسند کرد. لەو کۆبونەوەیەى کۆمیتەى پێداچونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستیەکانى کۆلێژەکانى کشتوکاڵدا، کە بەئامادەبونى د.کەریم ساڵح عەبدول ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، ڕاگرى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو، هەریەکە لە ڕاگرى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ ڕاپۆرتى تایبەتیان لەبارەى ئەنجامى پێداچونەوە و چۆنیەتى پەرەپێدانى کۆلێژەکانیان خستەڕو. لە کۆى ڕاپۆرتەکاندا پێشنیازى گۆڕینى پرۆگرامەکانى خوێندن لە بەشە هاوشێوەکان و یەکخستنیان بەپێى تایبەتمەندیتى و شوێنى جوگرافى هەریەک لە زانکۆکان کرا، هەروەک داواشکرا بۆ گفتوگۆى زیاتر و دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەکان و بەشداریپێکردنى تەواوى سەرۆک بەشەکان و، مامۆستایەکى بەئەزمون لە هەریەک لە بەشەکان، وۆرک شۆپێک ڕێبکبخرێت و، تیایدا بڕیار لەسەر دواین پێشنیاز بدرێت و، دواتر لە پڕۆژەیەکدا گەڵاڵە بکرێ تا بڕیارى لەسەر بدرێت . لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشتى تەواوى خۆى بۆ کارەکانى کۆمیتەکە دوپاتکردەوە و وتى: بۆ ئەوەى بتوانین کادیرى پێشکەوتى کشتوکاڵى بۆ وڵاتەکەمان دروست بکەین دەبێ پلانى درێژخایان بۆ بوژانەوەى سەرخانى کشتوکاڵى دابڕێژین، وتیشى لەو پلانەشماندا پێویستمان بە هەڵسەنگاندن و پێداچونەوە بە کارەکان و پرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ هەیە، بەشێوەیەک دەبێ پڕۆگرامەکانى خوێندن لەو کۆلێژانە دابڕێژینەوە، کە لەگەڵ پێشکەوتنەکانى سەردەم لەسەرجەم سێکتەرەکانى کشتوکاڵ هاوتەریب بێ، ئاشکراشیکرد لەئەنجامى ئەو ئەرکەدا دەتوانین باشتر کادرى ئەکادیمى و بەسود بۆ بازاڕى کار و بەرهەمهێنان پێ بگەێنین، بەوەش دەتوانین بگگەینە قۆناخى خودبژێوى و ئاسایشى خۆراکیش بۆ گەلەکەمان مسۆگەر بکەین، لەهەمان کاتدا دەرفەتى کاریش بۆ دەرچوانى ئەو کۆلێژانە باشتر لە بازاڕى کاردرا دابین دەکەین. لە کۆتایشدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕو لە ئەندامانى کۆمیتەکە وتى: پێوستە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ لە زانکۆکانى هەرێم دیراسەى وردى بارودۆخى دارایى و ئابورى ولایەنى کشتوکاڵى هەرێمى کوردستان بکەن تا بتوانن لەسەر ئەو بنەمایە نەخشە ڕێگەى پلانەکانیان دیارى بکەن، هەروەک جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، کە دەبێ کۆلێژەکانى کشتوکاڵ تایبەتمەندێتى خۆیان لەڕوى شوێنى جوگرافى و بایەخى بەشەکان بۆ هەر شوێنێک و، ئەو کەسانەى هەڵدەبژێردرێن بۆ بون بە خوێندکار لە کۆلێژەکانى کشتوکاڵ هەبێ. لەبەشى کۆتایى کۆبونەوەکەشدا، د. کەریم ساڵح عەبدول ڕاوێژکارى وەزیر و ئەندامى کۆمیتەکە باسى لە ئامادەکارییەکان و پلان و کارنامەى وۆرک شۆپەکە کردو، لە کۆتایشدا بڕیاردرا ڕاگرى کۆلێژەکانى کشتوکاڵ کارنامەیەکى هاوبەش بۆ گفتوگۆ و بڕیاردران بۆ وۆرکشۆپەکە ئامادە بکەن. |
پەیامی بەڕێز ڕاگری کۆلێج بۆ کۆچی ناوادەی (خاتوو تانیا)
بەناوی
خوای گەورە و میھرەبان بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی لە ناکاوی خوێندکاری خۆشەویست "تانیا" خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی باخداری کۆلێجمان پێگەیشت و زۆر لە ناخەوەو غەمباری کردین. بۆیە بەناوی خۆم و ڕاگرایەتی و سەرجەم مامۆستایانی کۆلێجمانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و کەس وکارو ھاورێیانی جوانەمەرگ دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین ئەمە دوا کۆست و غەمی ھەمووان بێت و ڕۆحی جوانەمەرگەش بە بەھەشت شاد بکات. انا لله و انا اليه راجعون د. کارزان تۆفیق محمود ڕاگری کۆلێجی زانسته کشتوکالیەکان ٢٠١٧/٦/١٦ |
زانكۆی سلێمانی بە توێژینەوە زانستییەكانی كەرتی كشتوكاڵ پێشدەخات
|
پانێڵێکی زانستی لەسەر کێشەکانی کشتوکاڵ و چارە سەرەکانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو
پانێڵێکی زانستی لەسەر کێشەکانی کشتوکاڵ و چارە سەرەکانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی لە ژێر چاودێری ڕاگری کۆلێج بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. کارزان محمود توفیق ) ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٥/ ٥/ ٢٠١٧ لە کەمپی عەواڵ، پانێڵێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان) ڕێکخست کە ئامانجی پانێڵەکە خستنەڕوی کێشەکانی کشتوکاڵ بوو، بەشێوەیەکی زانستیانە و گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنێکی زانستیانە بۆ ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕوی کەرتی کشتوکاڵ بۆتەوە. سەرەتای پانێڵەکەش بە دەقیقەیەك وەستان وەك وەفایەك بۆ خاكی کوردستان و شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان ووتەیەك لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێج پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. کارزان محمود توفیق ) پێشکەش کرا و تیشکی خستە سەر ئەو گرفتانەی کە ڕوبەڕی ئەم کەرتە بۆتەوە و باسی لەوەش کرد کە دەتوانرێت بە زانستی کردنی ئەم کەرتە گرفتەکانی چارەسەربکرێت، هەروەها باسی لەوەش کرد کە مامۆستایان و پسپۆڕانی ئەم کۆلێجە هەمیشە لە خەمی چارەسەرکردنی ئەم کێشانەدا بوون بەڵام وەك پێویست گوێیان لێ نەگیراوە بۆیە ئەم پانێڵەش وەك هەوڵێکی ترە بەمەبەستی ئامادەکردنی پێشنیار و ڕاسپاردەی زانستی بۆ چارەسەری کێشەکان. لەم پانێڵەدا وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمیش ئامادە بوو و ووتەیەکی پێشکەش کرد کە لە ووتەکەیدا باس لەو هەوڵانە کرد کە وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا داوێتی تا بتوانن هەندێك لە کێشە کشتوکاڵیەکان چارەسەربکەن، پاشان ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەتەکەیان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵیەکان. شایەنی باسە لەم پانێڵەدا مامۆستایان و نوێنەرانی دەزگا حکومیەکان و بەشێك لە فەرمانبەران و خوێندکاران بەشدار بوون.
|
جۆرەکانی گۆڤاری باوەڕپێکراو و باوەرپێنەکراو وە چۆنێتی ووردبینیکردنیان
جۆرەکانی گۆڤاری باوەڕپێکراو و باوەرپێنەکراو وە چۆنێتی ووردبینیکردنیان
ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ١٧/ ٥/ ٢٠١٧ ، سیمینارێك پێشکەش کرا بە ناونیشانی (جۆرەکانی گۆڤاری باوەڕپێکراو و باوەرپێنەکراو وە چۆنێتی ووردبینیکردنیان)، لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر ( د. نورۆز عبدالرزاق طاهر) مامۆستا لە بەشی باخداری / کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان ، کە تیادا زۆربەی مامۆستایانی کۆلێج ئامادەی بوون، پێشکەش کار لە سیمینارەکەیدا بە شێوەیەکی زانستی و ورد تیشکی خستە سەر بابەتەکان و چۆنیەتی جیاکردنەوەی گۆڤاری ساختە (Fake) لە گۆڤارە باوەڕپیکراوەکان بە پێی ستاندەرە جیهانیەکان، وە لەکۆتایی سیمینارەكەدا چەندین پرسیار و گفتوگۆیەكی زۆر کرا لە سەر بابەتەکە. |