پێشنیوەڕۆی ڕۆژی٢٥ / ١ / ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کارزان تۆفیق محمود ڕاگری فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان، بەڕێز پڕۆفیسۆر د. دانیێڵ هیرماس مامۆستا لەبەشی جیۆگرافی و زانستی کەش و هەوا لەزانکۆی کانساسی ئەمریکی سیمینارێکی دەربارەى Active Teaching Strategies for Enhancing Undergraduate Student Learning بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر/ دکتۆرا) لەهۆڵی ئیسماعیل پێشکچی لە سکوڵی پەروەردەى بنەڕەتی پێشکەشکرد. لەم سیمینارەدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکارانی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا ئامادەبوون.
لەو سیمینارەدا تیشکییان خستەر سەر جۆر و شێوازەکانی وانەوتنەوە لەزانکۆدا و پاشان باسی لەباشترین ستراتیژی وانەوتنەوە کرد بۆ ئاسان تێگەیشتن و فێربوون لەلایەن خوێندکارانی زانکۆوە. |
هەواڵ >