لە درێژەی ئەو کارو چالاکیە هونەریانەی کە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان بە ئەنجامی دەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٤/ ٤/ ٢٠١٦ لە یادی کارەساتی ئەنفالدا لە ژێر چاودێری ڕاگری فاكەڵتی بەڕێز( پ.ی.د. کارزان توفیق محمود) و بە سەرپەرشتی بەشێك لە مامۆستایانی فاکەڵتی ، چەند چالاکیەك لە لایەن خوێندکارانی فاکەڵتیمانەوە بە ئەنجام گەیەنرا. ئەوەی شایانی وتنە ئەم چالاکیانە بە هاوکاری گروپی میوزیکی قەرەداغ و تیپی شانۆیی هەناسەکانی نیشتمان بەڕێوە چوو. کە تێیدا چەندین پارچە هۆنراوە و شعر و پەخشان پێشکەش کران جگە لە پێشکەش کردنی شانۆگەرییەکی تەنز ئامێز. |
News and Events >