ڕۆژی ٤ / ٦ /٢٠١٦ ئەنجومەنی فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان بە سەرۆکایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. کارزان تۆفیق محمود ) و گروپێك لە مامۆستایانی فاکەڵتیمان بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی ( کشتوكاڵ تینوی وەبەرهێنانە ) ، مامۆستایانی فاکەڵتیمان بەشداری بەرچاو و چالاکیان هەبوو لە سەرجەم ئە و گروپانەی کە کۆنفرانسەکە ئامادەی کردبوو بە سەرنج و تێبینیەکانیان پێشنیارەکانی کۆنفرانسیان دەوڵەمەند کرد. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئەم کۆنفرانسە بە سپۆنسەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕێکخراوە. شایەنی باسە ئەم بەشدارییەش لە درێژەی ئەو پەیوەندیەدا دێت کە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان هەیە. |
هەواڵ >