Erasmus+ MSc Food Identity 2016-2018 For the development of traditional food products
لە زنجیرە چالاکییەکانیدا بەڕێز ( د. ڕێژین هارون محمد) سەرۆکی بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵی و گەشەپێدانی ناوچەی گوندنشینARD لە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکان سەر بە زانکۆی سڵیمانی بەفەرمی و لەسەر بانگهێشتی پرۆگرامی Identity Erasmus+ MSc Food و بە نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی بەشداری کرد لە کۆنفرانسێک بۆ مەبەستی داڕشتنی بەرنامەی کاری پرۆگرامی خوێندنی ماستەری MSc Food Identity 2016-2018 لە وڵاتانی ئیتالیا و فەرەنسا “15th conference, Le Master Food Identity de l’ESA défend les terroirs à travers le monde, 8th September 2016, Angers, France” - لەم کۆنفرانسەدا بەڕێزیان سیمینارێکیان پێشکەش کرد لەسەر سیستەمی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . - بە بەشداری کردنی بەڕێز د. ڕێژین کۆمەڵێک دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا بۆ زانکۆی سلێمانی و فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکان، لەوانە: ١- زانکۆی سلێمانی بە فەرمی بووە زانکۆی ئەندام و هاوکار Associated Partner لە بەرنامەکەدا . وە بەڕێز ( د. ڕێژین هارون محمد) بە فەرمی بوو بە نوێنەری زانکۆی سلێمانی و هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرنامەی Erasmus+ بۆ بەرنامەی MSc Food Identity و ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە بەرنامەکەدا. ٢-ڕەخساندنی هەلی ئاڵوگۆڕی خوێندکار) (Exchange student لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئەندام لەم بەرنامەیەدا لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە. ٣- ڕەخساندنی هەلی هاتنی خوێندکارانی بیانی بۆ زانکۆی سلێمانی/ فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکان بۆ مەبەستی توێژینەوە و خوێندن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. ٣- ڕەخساندنی هەلی دابینکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ مەبەستی خوێندنی ماستەر لەسەر ئەم بەرنامەیە. ٤- زانکۆی سلێمانی وەك Associated Partner ئەتوانێت کارئاسانی بکات بۆ ئەو کەسانەی کە خوازیارن ماستەر بخوێنن لەسەر خەرجی خۆیان لەم بەرنامەیەدا (* بڕوانامەی ئەم بەرنامەیە لۆگۆی چەند زانکۆیەکی ناسراوی ئەوروپی(فەرەنسی، ئیتالی، ئیسپانی، ڕۆمانی، بەریتانی) لەسەر ئەبێت؛ Universidad de León ، Università Cattolica del Sacro Cuore U.C.S.C ، University of Agricultural Sciences and Veterinary Medicine Cluj-Napoca ، Escuela Universitaria de Ingeniería Agrícola ، Ecole Supérieure d’Agricultures d’Angers France. ٥- مامۆستایانی شارەزا و پسپۆڕ لە زانکۆی سلێمانی دەتوانن بەشدار بن لەم ئەم بەرنامەیەدا بە وتنەوەی وانە لە زانکۆکانی ئەندام لەم بەرنامەیەدا لە وڵاتانی فەرەنسا و ئیتالیا. ٦- ساڵانە چەند پرۆپۆزەڵێکی تایبەت بۆ مەبەستی توێژینەوەی خوێندنی ماستەر لە کوردستانەوە ئامادە دەکرێت لەسەر ئەو کێشانەی پێویستە توێژینەوەی لەسەر بکرێت لە هەرێمی کوردستاندا بۆ خوێندکارانی بەشدارم لەم بەرنامەیەدا. لینکەکان:
https://prezi.com/s7b6n6bwkkua/erasmus-msc-food-identity-2016-2018/ |
هەواڵ >