وەك نەریتێکی ساڵانە کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٦/ ٥ / ٢٠١٧، فیستیڤاڵی کشتوکاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا بە بەشداری بەشە زانستیەکانی کۆلێجمان کە چەندین چالاکی زانستی خوێندکارانی تێدا نمایش کرا بوو. شایەنی باسە ئەم چالاکیە لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێج ( پ.ی. د. کارزان توفیق محمود) بەرێوە چوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری كستوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و چەندین کەسایەتی و میوانی بەڕێزی تر. سەرەتای فیستیڤاڵەکەش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان ووتەی بەڕێز ڕاگری کۆلێج کە تێیدا ئاماژەی کرد بە گرنگی سود وەرگرتن لە توانا زانستیەکانی کۆلێجمان بۆ گەشە پێدانی کەرتی کشتوکاڵ تا ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات و ئابووری هەرێمی کوردستان. بەڕێز سەرۆکی زانکۆش وتەیەكی پێشکەش کرد و تیادا دەستخۆشی لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێج کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە کە ساڵانە بەڕێوە دەچێت. پاشان بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ووتەیەکی پێشکەش کرد کە جەختی لە سەر هەم ئاهەنگی وەزارەت و دەزگا ئەکادیمیەکان کردەوە بۆ زیاتر گە شەدان بە کەرتی کشتوکاڵ. پاشان کردنەوەی پێشەنگای بەشەکان دەستی پێکرد کە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئامادەیان کردبوو. |
هەواڵ >