پێدانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی كۆرسی ئۆن لاینی پاراستنی ڕوه‌ك و زینده‌وه‌ر له نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ئهدنبرا له به‌رواری (2015/8/27) له مراسیمێك بروانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرا به چه‌ند خوێندكارێك و مامۆستایه‌ك له زانكۆی سلێمانی كه به شداریان كردبوو له كۆرسی ئۆن لاین سه باره‌ت به زیاتركردنی تواناكان له باره‌ی پاراستنی ڕووه‌ك و زیندهوهركان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه كۆرسه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو زانكۆی سلێمانی فاكه‌ڵتی زانستهكشتوكاڵیهكان و زانكۆی ئهدنبرا بریتانی ئه‌نجام درابوو وه به سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخراوی (سروشتی عێراق Nature Iraq) و رێكخراوی ژیانی باڵدارانی نێوده‌وڵه‌تی (BirdLife International) ده‌كرا , كه مه به‌ست له‌م كۆرسه پێدانی زانیاری پسپۆری به خوێندكارانی زانكۆ له باره‌ی ژینگه‌ی سروشتی كوردستان له ڕێگه‌ی یارمه‌تی دانی خوێندكاران بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان له ڕێگه‌ی تۆری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی كردنیان به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و وه رگرتنی زانیاری ژینگه‌یی له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه زانستیه‌كان. شایه‌نی باسه ئه‌م كۆرسه ماوه‌ی ی 6 مانگی خایاندوه و له لایه‌ن ڕاگر و چه‌ند مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانستهكشتوكاڵیهكان سه‌رپه‌رشتی كراوه. |
هەواڵ >