posted Jan 12, 2016, 12:57 PM by Kamaran Rasul
[
updated Jan 12, 2016, 2:07 PM
]
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان سەبارەت بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دام و دەزگا حکومیەکان ، ئەنجومونی فاکەڵتی بە سەرۆکایەتی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. کارزان تۆفیق محمود و ئامادە بونی سەرۆك بەشە بەڕێزەکان، میوانداری بەڕێز ( شاڵاو جمال) بەرێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە چۆنێتی دروست کردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو لا کرا و بڕیار درا کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام بێت بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هاوکاری کردنی یەکتر لە ڕوی زانستی و ئیداریەوە بۆ زیاتر سود گەیاندن بە کەرتی کشتوکاڵ و برەو پێدان و پێشخستنی ئەو کەرتە گرنگەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان .

|
|