هەڵمەتی چاندن دەستی پێکرد ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ / ١٢ /٢٠١٦ لە ژێر چاودێری بەڕێز د. کارزان تۆفیق محمود ڕاگری فاكەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان و سەرپەرشتی بەڕێزان د. دانا ئازاد سەرۆکی بەشی بەروبومی كێڵگەیی و د. عماد محمود غالب لێپرسراوی هەڵمەتی چاندن و بە بەشداری چەندین مامۆستا و فەرمانبەری دڵسۆزی فاکەڵتی ، هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم بە گەنم و جۆ دەستی پێکرد.
شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە ساڵانە لە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان بەرێوە دەچێت کە بۆ ئەم ساڵ بڕیار دراوە بە شێوەیەکی زانستیانە ئەم هەڵمەتە بەڕێوە بچێت بە مەبەستی زیادکردنی بڕ و جۆری بەرهەمی گەنم و جۆ و دابین کردنی داهاتێکی زیاتر بۆ فاکەڵتی. |
هەواڵ >