هەڵمەتی دروێنە دەستی پێکرد لە ژێر چاودێری پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز ( د. کارزان توفیق محمود) ڕاگری فاکەڵتی و چەند مامۆستاو کارمەندێکی دڵسۆزی فاکەڵتیمان ڕۆژی سێ شەمە بەرواری ١٤ /٦ / ٢٠١٦، هەڵمەتی دروێنەی گەنم و جۆ دەستی پێکرد. لە سەردانیدا بۆ کێڵگە کشتوکاڵیەکان و کۆگانی هەڵگرتنی گەنم و جۆ بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی سەرپەرشتی دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی کرد و چەندین ڕێنمایی و تێبینی خستەڕوو بۆ باشتر بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە . پاشان زۆر سوپاس و دەست خۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و کارمەندانی دڵسۆزی فاکەڵتی کرد کە بەشدارن لەم هەڵمەتەدا. شایەنی باسە ئەم جۆرە چالاکیەی فاکەڵتیمان سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی فاکەڵتیمانە جگە لەوەی کە دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ چەندین توێژینەوەی کشتوکاڵی.
|
News and Events >