News and Events‎ > ‎

خوێندكارانی فاكه‌ڵتی زانسته‌ كشتووكاڵییه‌كان، له‌كه‌مپی ئاواره‌كان سه‌ری ساڵیان پیرۆز كرد

posted Jan 6, 2016, 2:08 PM by Kamaran Rasul   [ updated Jan 7, 2016, 9:03 AM ]


به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێیه‌وه‌، خوێندكارانی فاكه‌ڵتی زانسته‌كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، ئاهه‌نگێكی گۆرانی و میوزیك به‌به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی میللی بۆ ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی باریكه‌ له‌ عه‌ربه‌ت رێكده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی زستانه‌ به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كه‌مپه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ كوردانی ئێزدی و كوردانی رۆژئاوا. 
له‌ سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه‌ رۆژی ٣١ /١٢/ ٢٠١٥ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵێن محه‌مه‌د وه‌كو رێكخه‌رو نوێنه‌ری خوێندكارانی فاكه‌ڵتی زانسته‌كشتوكاڵییه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو هیوای خواست كه‌ ئه‌م چالاكییه‌یان جۆرێك له‌دڵخۆشی به‌م ئاوارانه‌ ببه‌خشێت كه‌ له‌ده‌ست زوڵم و زۆری تیرۆریستانی داعش و ئاگری شه‌ڕ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌. هه‌روه‌ك سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و رێكخراوی سروشتی كوردستان و كافێی موكا مور-ی كرد كه‌ هاوكارییان بوونه‌ له‌رێكخستنی ئه‌م چالاكییه‌. 
پاشان بڕگه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ستی پێكردو ئاهه‌نگی گۆرانی و میوزیك له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی میللییه‌وه‌ پێشكه‌شكرا كه‌ ئه‌مانه‌ بوون: ئارام شه‌یدا، سه‌نگه‌ر كه‌مال، ره‌وه‌ز جه‌زا، سه‌ركۆ سه‌ردار، زانیار جه‌مال. 
دواتر له‌رێوره‌سمێكدا جلوبه‌رگی زستانه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ئاواره‌ی كه‌مپه‌كه‌ دابه‌شكراو چه‌ند چالاكییه‌كی تایبه‌تیش بۆ دڵخۆشبوونی مناڵانی ئاواره‌ پێشكه‌شكران.



Comments