News and Events‎ > ‎

کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی فردەوسی مەشهەد دەکات

posted Aug 20, 2017, 2:58 PM by Kamaran Rasul   [ updated Aug 20, 2017, 3:08 PM ]
شاندێکی زانکۆی سلێمانی سەردانی زانکۆی فردەوسی مەشهەدی کرد لە ووڵاتی ئێران، بە مەبەستی داڕشتنی پلانێکی کارکردن لە سەر ئەو لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوو زانکۆدا کرا بوو.
شایەنی باسە بە شێکی سەرەکی سەردانەکە بۆ جێ بەجی کردنی پلانەکە لە بواری زانستە کشتوکاڵیەکان تەرخان کرا بوو.
 بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز ڕاگری کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان بەڕێز(پ. ی. د. کارزان تۆفیق محمود ) سەردانی کۆلیجی کشتوکاڵی زانکۆی فیردەوسی مەشهەدی کرد و لەگەڵ ڕاگرایەتی و سەرۆك بەشەکانی ئەو کۆلێجەدا کۆ بووەوە و زۆر لایەنی جێ بەجێکردنی پلانەکە تاوتوێ کرا و پاشان سەردانی چەند بەشێکی زانستی کۆلێجی ناوبراوی کرد. 
لە کۆتایشدا هەردوو لا لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێکەوتنەکە بە پێی پلانێکی کارکردن بخەنە بواری جێ بەجێ کردنەوە.  
 





 




 
   



Comments