News & Events‎ > ‎

مەڕاسیمی ناشتنەوە و گەڕاندنەوەی نەمامێکی دارە زەردەکەی قەرەداغ

posted Mar 2, 2017, 1:32 PM by Kamaran Rasul   [ updated Mar 2, 2017, 1:33 PM ]

مەڕاسیمی ناشتنەوە و گەڕاندنەوەی نەمامێکی دارە زەردەکەی قەرەداغ


ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢ / ٣/ ٢٠١٧ لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا و بە بەشداری قائمقامی قەرداغ و چەندین کەسایەتی ناوچەکە .

کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان کۆپیەکی دارە زەردەکەی قەرەداغی وەك دیاریەك بەخشیەوە ناوچەکە و لە شوێنی داری دایك دووبارە نێژرایەوە.

ئەم دەست کەوتە زانستیەی کۆلێج بە ئەرك و ماندوو بونی بەڕێز د. علی عثمان شارباژێڕی مامۆستا لە بەشی باخداری بە بیرۆکەی بەڕێز  مامۆستا جزا أحمد  قادر ئەمینداری کتێبخانەی کۆلێج هاتۆتە بەرهەم و ئەمڕۆش لە مەڕاسیمێکدا دوبارە گەڕێنرایەوە زێدی خۆی.

شایەنی باسە لەم مەڕاسیمەدا ڕاگری کۆلێج پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز د. کارزان تۆفیق محمود ووتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی  ژینگە ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگەیە ، هەر بۆیە لە دوای شکاندنی دارە زەردەکەی قەرەدا بەهۆی ڕەشەباوە لە ساڵی ڕابردوودا بیر لەوە کرایەوە کە کۆپی دارە زەردەکە بگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا قەڵغانی ڕێز لێنان بەخشرایە هەر یەك لە بەڕێزان د. علی محمد و كاك جزا وەك ڕێزلێنانێك لە ئەرك و ماندوبونیان.

 

     



  






































Comments