News and Events‎ > ‎

مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین کراو

posted Jan 11, 2017, 1:35 PM by Kamaran Rasul   [ updated Jan 11, 2017, 1:55 PM ]
مەڕاسیمی ڕێزلێنانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشین کراو

ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٠ / ١ /٢٠١٧ ،  فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان لە ژێر چاودێری بەڕێز ( د. کارزان تۆفیق محمود ) ڕاگری فاکەڵتی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرجەم سەرۆك بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی فاکەڵتیمان ، مەڕاسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ چەند مامۆستا و فەرمانبەڕێکی خانەنشین کراو ڕێکخست وەك ڕێزلێنانێك بۆ ئەرك و ماندووبونی چەند ساڵەی ئەو بەڕێزانە لە خزمەت کردنی فاکەڵتیمان و زانکۆی سلێمانی دا. شایەنی باسە لەو مەڕاسیمەدا بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی( د. کارزان توفیق ) ووتەیەکی پێشکەش کرد کە تیادا ستایشی ڕۆڵی ئەو بەڕێزانەی کرد کە ساڵانێکی زۆر خزمەتیان بە فاکەڵتیمان کردووە وە هیواشی خواست ئەمە ببێتە نەریتێکی ساڵانە بۆ ئەوەی کە ئەو بەڕێزانەی کە خانەنشین دەکرێن وا هەست نەکەن پەڕاوێز خراون بەڵکو ئەوانە ڕێز لێگیراون. لە کۆتای مەڕاسیمەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان کە بریتی بوو لە لۆگۆی فاکەڵتی و سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی بەخشرایە هەر یەك لە بەڕێزان:

١- د. لاوچاك حسام الدین عارف

٢- د. شێخ حسن شێخ فرج

٣- م. سلوی

٤- د. حسین محمد عزیز

٥-  کاك عزیز

٦- خاتوو خەجێ  


  


 

 















Comments