posted Dec 17, 2015, 12:53 PM by Kamaran Salh Rasul
[
updated Dec 17, 2015, 1:02 PM
]
لە ڕۆژی ١٧ / ١٢ /٢٠١٥ بەڕێز ڕاگری نوێ ی فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان بەڕێز د. کارزان تۆفیق محمود لە هۆڵی پرۆفیسۆر د. ئومێد نوری کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ سەرجەم مامۆستایانی فاکەڵتی ئەنجام دا ، بەڕێزیان لە کۆبونەوەکەدا تیشکی خستە سەر بەرنامە و پلانی داهاتووی خۆی بۆ بەرەو پێش بردنی فاکەڵتی و بەرزکردنەوی ئاستی زانستی و جارەسەرکردنی کێشەکانی فاکەڵتی. بەڕێزیان داوای لە سەرجەم مامۆستایان کرد بۆ سەرخستنی بەرنامەکەی و دەوڵەمەند کردنی بە تێبینی و سەرنجەکانیان. بەڕێزیان تیشکی خستە سەر خاڵ بە خاڵی بەرنامە نوێیەکەی و لە کۆتایدا مامۆستایان جەندین تێبینی و سەرنجی خۆیان خستە ڕوو. |
|