News and Events‎ > ‎

پانێڵێکی زانستی لەسەر کێشەکانی کشتوکاڵ و چارە سەرەکانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو

posted May 22, 2017, 12:04 PM by Kamaran Rasul   [ updated Jun 1, 2017, 2:56 PM ]
پانێڵێکی زانستی لەسەر کێشەکانی کشتوکاڵ و چارە سەرەکانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو 

کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی لە ژێر چاودێری ڕاگری کۆلێج بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. کارزان محمود توفیق ) ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٥/ ٥/ ٢٠١٧ لە کەمپی عەواڵ، پانێڵێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (بەرەو چارەسەرکردنی کێشەی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان) ڕێکخست کە ئامانجی پانێڵەکە خستنەڕوی کێشەکانی کشتوکاڵ بوو، بەشێوەیەکی زانستیانە و گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنێکی زانستیانە بۆ ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕوی کەرتی کشتوکاڵ بۆتەوە. 

سەرەتای پانێڵەکەش بە دەقیقەیەك وەستان وەك وەفایەك بۆ خاكی کوردستان و شەهیدان دەستی پێکرد. 

پاشان ووتەیەك لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێج پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ( د. کارزان محمود توفیق ) پێشکەش کرا و تیشکی خستە سەر ئەو گرفتانەی کە ڕوبەڕی ئەم کەرتە بۆتەوە و باسی لەوەش کرد کە دەتوانرێت بە زانستی کردنی ئەم کەرتە گرفتەکانی چارەسەربکرێت، هەروەها باسی لەوەش کرد کە مامۆستایان و پسپۆڕانی ئەم کۆلێجە هەمیشە لە خەمی چارەسەرکردنی ئەم کێشانەدا بوون بەڵام وەك پێویست گوێیان لێ نەگیراوە بۆیە ئەم پانێڵەش وەك هەوڵێکی ترە بەمەبەستی ئامادەکردنی پێشنیار و ڕاسپاردەی زانستی بۆ چارەسەری کێشەکان.  لەم پانێڵەدا وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری حکومەتی هەرێمیش ئامادە بوو و ووتەیەکی پێشکەش کرد کە لە ووتەکەیدا باس لەو هەوڵانە کرد کە وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا داوێتی تا بتوانن هەندێك لە کێشە کشتوکاڵیەکان چارەسەربکەن، پاشان ئاماژەی بەوە کرد کە وەزارەتەکەیان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵیەکان. 

شایەنی باسە لەم پانێڵەدا مامۆستایان و نوێنەرانی دەزگا حکومیەکان و بەشێك لە فەرمانبەران و خوێندکاران بەشدار بوون.   


 

              

 

 


              



          

 





Comments