بۆ سه‌رجه‌م خۆێندكارانی قۆناغی چواره‌می فاكه‌ڵتی زانسته كشتوكاڵییه‌كان ،ده‌مه‌وێت پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێبكه‌م به بۆنه‌ی مه‌راسیمی وێنه گرتنی دهرچونتانهوه هیوادارم هه‌ر یه‌كێك له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به هیواو ئامانجی خۆی بگات و ببێته كادرێكی سه‌ركه‌توو له بواره‌كه‌ی خۆیدا، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌شتان پێ‌بڵێم كه هه‌میشه ده‌رگای فاكهڵتیتان كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره رێنمایی و هاوكارییه‌ك كه ببێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنتان. خۆشه‌ویستان زۆر به پێویستیشی ده‌زانم كه‌به ناوی ئێوه‌وه سوپاسێكی زۆری هه‌موو ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ره به‌رێزانه‌ی فاكهڵتیمان بكه‌م كه له دۆخێكی ناله‌باری وه‌ك ئێستادا درێژه‌یان به خوێندن دا و ڵێنهگهران ساڵی خوێندنتان بفه‌وتێت و په‌رۆشی دوارۆژی ئێوه بوون.بۆیه ئێمه‌ش و ئێوه‌ش قه‌رزاری مامۆستایانین. دوباره پیرۆزتان بێت. د. كارزان تۆفیق / ڕاگری فاكه‌ڵتی |
هەواڵ >