بەناوی خوای گەورە و میھرەبان بەناوی خۆم و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێجی زانسته کشتوکالیەکانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستهی کەس و کارو بنەماڵەی شەھیدی ڕێگەی لە پێناو خوێندکاران کاکە کاردۆ کارمەندی بەرگری شارستانی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات. پێویستە ھەمووان لە ئاست بوێری و ئازایەتی ئەودا سەر دانەوێنین و ھەمیشە لەیادمان بێت و زانکۆی سلێمانیش ڕۆژی ماتەمینی ڕاگەیەنێت. ھەروەھا ھیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ سەرجەم برینداران دەخوازین و ھیوادارین کارەساتی لەوشێوەیە ھەرگیز ڕوونەداتەوە. د. کارزان توفیق محمود ڕاگری کۆلێجی زانسته کشتوکالیەکان |
هەواڵ >