به‌ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. كارزان تۆفیق محمود راگری فاكه‌ڵتی زانستهكشتوكاڵییهكانی زانكۆی سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستاكانی فاكه‌ڵتییه‌كه، رۆژی ٤ /١ /٢٠١٦، كاتژمێر ٩ ی به‌یانی له‌هۆڵی د. ئومێد نوری، سیمینارێكی زانستی به‌ناونیشانی (Quantification of Soil Architecture Using a Variety of Novel Approaches) بۆ Assist. Prof Dr. Daniel Hirmas ماموَستا له زانكوَی ( Kansas ) له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌وه شیكردنه‌وه‌ی كرد. پاشان گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌نێوان ئاماده‌بووان و سیمینارگێڕدا دروستبوو و تێیدا چه‌ندین تێبینی و سه‌رنج و پرسیار له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه خرایه‌ڕوو. شایانی باسه ئه‌م سیمیناره یه‌كه‌م سیمیناری ئه‌و چالاكه زانستییه‌یه كه به‌رێز Dr. Daniel به‌رێوه‌ی ده‌بات له فاكه‌ڵتی زانستهكشتوكاڵییهكان و ماوه‌ی 1 مانگ ده‌خایه‌نێت. |
هەواڵ >