News and Events‎ > ‎

شاندێکێ کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان سەردانی "زانکۆی کوردستان" یان کرد لە شاری سنە لە ووڵاتی ئێران

posted May 16, 2017, 2:45 PM by Kamaran Rasul   [ updated May 16, 2017, 2:56 PM ]

شاندێکێ کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان سەردانی "زانکۆی کوردستان" یان کرد لە شاری سنە لە ووڵاتی ئێران

بە مەبەستی بەگەر خستن و کاراکردنی ئەو ڕێکەوتن نامەیەی کە لە نێوان هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان دا هەیە شاندێکی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان سەردانی زانکۆی کوردستانیان کرد  و چەندین تەوەر باسی لێوەکرا کە دەتوانرێت ببێتە بنەمایەکی باش بۆ پەیوەندیەکی زانستی و ئەکادیمی نێوان هەردوو کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی و فاکەڵتی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە.

بەشە جیاوازەکانی فاکەڵتیەکە خۆیان و توانا زانستیەکانیان ناساند بە شاندەکە و سەرۆکی شاندی کۆلێجی زانستە كستوکاڵیەکانیش پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێز ( د. کارزان تۆفیق محمود ) سیمینارێکی پێشکەش کرد کە تێیدا کۆلێج و بەشە جیاوازەکانی بە فاکەڵتی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستان ناساند.

پاشان شاندی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکان سەردانی بەشە جیاوازەکان و تاقیگەکانیان و کێڵگەکانی فێرکاری و خانوە پلاستیکیەکانی فاکەڵتی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستانیان کرد و لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە توانا زانستیەکانی فاکەڵتی ناوبراو. 

لە درێژەی سەردانەکەیاندا شاندەکە سەردانی تاقیگەی ناوەندی زانکۆی کوردستانیان کرد کە تاقیگەیەکی پێشکەوتووە لە ڕوی زانستی و تەکنیکیەوە کە دەکرێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ کاری زانستی هاوبەش.

شایەنی باسە شاندەکەی کۆلێجی زانستە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سلێمانی پێکهاتبوو لە بەڕێزان:

١- پ.ی  د.کارزان تۆفیق محمود        سەرۆکی شاند

٢- پ. ی  د.عمر علی فتاح                    ئەندام

٣- د. صدیق عزیز صدیق                     ئەندام

٤- د. خالد طیب                                   ئەندام

٥- د. نریمان أحمد                                ئەندام 


 

 

 


  

 


Comments