posted Dec 17, 2015, 11:50 AM by Kamaran Rasul
[
updated Dec 17, 2015, 1:08 PM
]
- ئه‌مڕۆ ١٧/ ١٢ /٢٠١٥ مه‌راسیمی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له فاكه‌ڵتی زانسته كشتوكاڵیه‌كان به‌رز ڕاگیرا كه له‌لایه‌ن خوێندكارانی فاكهڵتیمانهوه به هاوكاری ڕاگرایه‌تی به‌ڕێوه چوو لهكاتژمێر١٠ی سه‌رله‌به‌یانی له‌گۆره‌پانی فاكه‌ڵتی ،سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به سرودی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێكرد و دواتر ساتێك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان پاشان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان و میوانانی به‌ڕێز له لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا دواتر له‌ووته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێز ڕاگری فاكه‌ڵتی (پ. ی. د. كارزان تۆفیق محمود ) ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان و ڕێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه كرد و پاشان ووته‌ی نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز (كاك جوتیار) پێشكه‌ش كرا و پاشان ووته‌ی خوێندكارانی فاكه‌ڵتی زانستهكشتوكاڵیهكان له‌لایه‌ن (كاك به‌ڵێن ) پێشكه‌شكرا وهبهشهكانهوهی ئاڵای پیرۆزی كوردستان مه‌راسیمه‌كه پرجۆشتر كرا له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه دوواتر داوا له به‌ڕێز ڕاگری فاكه‌ڵتی كرا بۆ پێشكه‌شكردنی دیاری فاكه‌ڵتی بۆ لێپرسراوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له لیوای دووی سلیمانی پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری گشتی خوێندكارانی زانكۆ پێشكه‌ش به به‌ڕێز (پ. ی. د. ئارام عباس محمد) ڕاگری پێشووتری فاكه‌ڵتی كرا و دواتر دوو خوێندكار و پێشمه‌رگه‌ی فاكهڵتیهكهمان خه‌لات كران له‌لایه‌ن نوێنه‌ری خوێندكارانی فاكهڵتیمان پاشان چه‌ندین چالاكی و گۆرانیه‌ك پێشكه‌شكرا.

|
|