توێژینەوەی
ڕووەکی سروشتی شاخی ئەزمەڕ-گۆیژە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٧ / ٢ / ٢٠١٧، سیمینارێك پێشکەش کرا لە فاکاڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان لە لایەن بەرێز د. سامان عبدالرحمن ئەحمەد مامۆستا لە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان و بەرێوەبەری پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڕووەکی کوردستان، لە ژێر ناونیشانی (توێژینەوەی ڕووەکی سروشتی شاخی ئەزمەر-گۆیژە) Floristic study of Azmer-Goizha mountain. کە تێیدا بەشێوەیەکی وورد و زانستیانە، باس لە پڕۆژەکە کرا. شایەنی باسە پڕۆژەی ئەزمەر-گۆیژە ماوەی دوو ساڵی خایاند، کە تێیدا چەندین جۆری ڕووەکی نوێ دۆزرایەوە بۆ زانست و لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان، وە لە کۆتایشدا زیاد لە ٦٦٥ جۆر ڕووەکی سروشتی کۆکردنەوەیان بۆ کرا و ئێستا نمونەکانیان لە پوشگەی نێودەوڵەتی دامەزراوەی رووەکی کوردستانKurdistan Botanical Foundation Herbarium پارێزراوە. دواتر لە لایەن مامۆستایانی بەشداربو و پێشکەش کار گفتوگۆیەکی زۆر کرا لە سەر بابەتەکە. |
هەواڵ >