وەك نەریتێکی ساڵانە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان لە ڕۆژی شەممە بەرواری ٣٠/ ٤/ ٢٠١٦، فیستیڤاڵی کشتوکاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا بە بەشداری بەشە زانستیەکانی فاکەڵتیمان کە چەندین چالاکی زانستی خوێندکارانی تێدا نمایش کرا بوو. شایەنی باسە ئەم چالاکیە لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی ( پ.ی. د. کارزان توفیق محمود) بەرێوە چوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری كستوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای و چەندین کەسایەتی و میوانی بەڕێزی تر. سەرەتای فیستیڤاڵەکەش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان ووتەی بەڕێز ڕاگری فاكەڵتی کە تێیدا ئاماژەی کرد بە گرنگی سود وەرگرتن لە توانا زانستیەکانی فاکەڵتیمان بۆ گەشە پێدانی کەرتی کشتوکاڵ تا ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات و ئابووری هەرێمی کوردستان. پاشان بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ووتەیەکی پێشکەش کرد کە جەختی لە سەر هەم ئاهەنگی وەزارەت و دەزگا ئەکادیمیەکان کردەوە بۆ زیاتر گە شەدان بە کەرتی کشتوکاڵ. پاشان کردنەوەی پێشەنگای بەشەکان لەلایەن بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ دەستی پێکرد کە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشە جیاوازەکان ئامادەیان کردبوو. |
هەواڵ >