کورسی خوێندنی باڵا (ماستەر) لە ووڵاتی چیك ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ١٠/٨/٢٠١٦ بەڕێز کۆنسوڵی کۆماری چیك سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد و پێشوازی لێکرا لە لایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ پ. د. صلاح الدین سعید و ڕاگری فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵیەکان بەڕێز پ.ی. د . کارزان تۆفیق محمود. پاش گفتوگۆ کردن سەبارەت بە مێژوی زانکۆی سلێمانی و ڕۆڵی زانکۆ لە بوارە جیاوازەکاندا، بەڕێز کۆنسوڵی کۆماری چیك (٢) کورسی خوێندنی باڵا / ماستەری زانکۆی وڵاتەکەی پێشکەش بە فاکەڵتیمان کرد. بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهاتن و دەست خۆشی لێکردنیان داواشی لێکردن کە درێژە بە هەم ئاهەنگی نێوان زانکۆکانی کۆماری چیك و زانکۆی سلێمانی بدەن هەروەها ڕاگری فاکەڵتیمان سوپاسی بەڕێزیانی کرد سەبارەت بە دابین کردنی کورسی خوێندن لە وڵاتەکەیان وە داوای لێکردن کە ئەمە دواین هەم ئاهەنگی و هاوکاریان نەبێت. |
هەواڵ >