College of Agricultural Engineering Science

ئاگاداری تایبەت بە خوێندکارانی ( دبلۆمی باڵای یەک ساڵە، ماستەر و دکتۆرا) پێشووتر

30 August, 2024
announcement

ئاگاداری بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە خوێندکاری ( دبلۆمی باڵای یەک ساڵە، ماستەر و دکتۆرا) ی کۆلێجمان بوون و لە ئێستادا هەڵگری بڕوانامەی باڵان بەمەرجێک لە پێش ڕێکەوتی (١٤/٦/٢٠٢٣) فەرمانی زانکۆییان بۆ دەرچوبێت و دانیشتووی دەرەوەی سنوری ئیدارەی هەرێم بێت و تا ئێستا دانەمەزرابێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی.

تکایە تا ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (١/٩/٢٠٢٤) کاژێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بە گوێرەی داواکارییەکانی خوارەوە و وێنەیەک لە فەرمانی زانکۆیی لەسەر (سی دی) یان بەشێوەی (پی دی ئێف) بنێرن بۆ ئەو بەشەی کە بڕوانامەکەی لێ بەدەست هێناوە یان هۆبەی خوێندنی باڵای کۆلێج.

تکایە خوێندکار لە ڕوی یاساییەوە بەرپرس دەبێت لە ڕوی ڕاست و دروستی بەڵگەنامەکان.

• وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرت یان کارتی نیشتیمانی

• ناوی سیانی دایک

• زانکۆ

• کۆلێج

بەش

• بڕوانامە

• ڕێکەوتی دەرچوون

• شوێنی نیشتەجێ بوون (بە وردی)

 

chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram