College of Agricultural Engineering Science

Nulla posuere sollicitudin aliquam ultrices sagittis

28 January, 2023

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit, sed do eiusmod tempor incididunt ut labore et dolore magna aliqua. Rhoncus mattis rhoncus urna neque viverra justo nec. Pulvinar sapien et ligula ullamcorper malesuada proin libero. Sit amet commodo nulla facilisi nullam vehicula. Ac orci phasellus egestas tellus rutrum tellus. Curabitur gravida arcu ac tortor dignissim convallis aenean. Risus at ultrices mi tempus. Interdum consectetur libero id faucibus nisl tincidunt eget. Ultrices in iaculis nunc sed augue lacus viverra vitae congue. A diam sollicitudin tempor id eu nisl nunc mi ipsum. Aliquet risus feugiat in ante. Sapien et ligula ullamcorper malesuada proin libero. Nulla posuere sollicitudin aliquam ultrices sagittis. Orci ac auctor augue mauris.

Latest News

Viber Image 2023 10 19 08 56 23 645
Read More

سەنتەری ڕاهێنان و شیکاری داتاکان لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان دەکرێتەوە.

لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە ئامانجی زیاتر گرنگی دان بە پێشخستنی لایەنی زانستی و کاری شیکاری و پێشکەشکردنی ئەنجامێکی ووردی تاقیکاری.

کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان سەنتەرێکی ڕاهێنان و شیکاری داتا و بایۆئینفۆرماتیک و ئارک جی ئای ئێس دەکاتەوە.  ئەم سەنتەرە بە سەرپەرشتیاری  ڕاگری کۆلێج  (پ.د. نورۆز عبدالرزاق تاهیر) و چەند مامۆستایەکی کۆلێج ، بەشێوەیەکی تەواو زانستیانە بەڕێوەدەبرێت.

ئامانجی سەرەکی ئەم سەنتەرە بۆ خزمەتکردنێکی زیاتر بە بواری تاقیکردنەوە زانستییەکانە هەروەها کار ئاسانی کردن بۆ هەموو ئەو توێژەرانەی دەیانەوێت بە باشترین شێوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.

هەر بۆ ئەو مەبەستە سەنتەرەکە بە نرخێکی گونجاو شیکاری داتاکان دەکات و هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ هەموو دام و دەزگایەکی زانستی دەکاتەوە.

ئەوەی شایەنی باسە داهاتی ئەم سەنتەرە بەکاردێتەوە بۆ خزمەتی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان.

Viber Image 2023 10 19 08 56 23 645

Viber Image 2023 10 19 08 56 26 523

19/10/2023
Doc1 1 Page 0001 Edit 9998296172226
Read More

سیمپۆزیۆمی (ئاو ژیانە، ئاو خۆراکە، کەس لەدوای خۆت جێمەهێڵە) سازدەکرێت

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراکەوە، کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان – بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری، هەڵدەستێت بە سازدانی سیمپۆزیۆمێك بە ناونیشانی:

(ئاو ژیانە، ئاو خۆراکە، کەس لە دوای خۆت جێمەهێڵە)

ڕۆژی جیهانی خۆراک

لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دا ١٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دانراوە بە ڕۆژی جیهانی خۆراک کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی ناسراو بە (فاو) لە ساڵی ١٩٤٥ دا، لەم ڕۆژەدا سەرجەم ڕێکخراوە خۆراکی و کشتوکاڵی و مرۆییەکان هەڵدەستن بە چالاکی جۆراوجۆر و لە ١٥٠ وڵات زیاتر ئەم یادە دەکرێتەوە. سەرەتای دانانی ئەم بەروارە بەفەرمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ پاشان لە ساڵی ١٩٨١ بە دواوە هەموو ساڵێك دروشمێك یاخود ناونیشانێك دانراوە بۆ ئەم ڕۆژە کە تایبەت بووە بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و برسێتی و جێگیرکردنی نرخی خۆراک.

ڕۆژی دووشەممە بەرواری (16/10/2023) کاتژمێر (٩ ی بەیانی) لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد لە کۆلێژی  زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکا ن ئەم سیمپۆزیۆمە بەڕێوە دەچێت . Doc1 1 Page 0001 Edit 9998296172226

 

Doc1 1 Page 0002

12/10/2023
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram