بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراکەوە، کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان – بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری، هەڵدەستێت بە سازدانی سیمپۆزیۆمێك بە ناونیشانی:
(ئاو ژیانە، ئاو خۆراکە، کەس لە دوای خۆت جێمەهێڵە)
ڕۆژی جیهانی خۆراک
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دا ١٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دانراوە بە ڕۆژی جیهانی خۆراک کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی ناسراو بە (فاو) لە ساڵی ١٩٤٥ دا، لەم ڕۆژەدا سەرجەم ڕێکخراوە خۆراکی و کشتوکاڵی و مرۆییەکان هەڵدەستن بە چالاکی جۆراوجۆر و لە ١٥٠ وڵات زیاتر ئەم یادە دەکرێتەوە. سەرەتای دانانی ئەم بەروارە بەفەرمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ پاشان لە ساڵی ١٩٨١ بە دواوە هەموو ساڵێك دروشمێك یاخود ناونیشانێك دانراوە بۆ ئەم ڕۆژە کە تایبەت بووە بە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و برسێتی و جێگیرکردنی نرخی خۆراک.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری (16/10/2023) کاتژمێر (٩ ی بەیانی) لە هۆڵی پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکا ن ئەم سیمپۆزیۆمە بەڕێوە دەچێت .