لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە ئامانجی زیاتر گرنگی دان بە پێشخستنی لایەنی زانستی و کاری شیکاری و پێشکەشکردنی ئەنجامێکی ووردی تاقیکاری.
کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان سەنتەرێکی ڕاهێنان و شیکاری داتا و بایۆئینفۆرماتیک و ئارک جی ئای ئێس دەکاتەوە. ئەم سەنتەرە بە سەرپەرشتیاری ڕاگری کۆلێج (پ.د. نورۆز عبدالرزاق تاهیر) و چەند مامۆستایەکی کۆلێج ، بەشێوەیەکی تەواو زانستیانە بەڕێوەدەبرێت.
ئامانجی سەرەکی ئەم سەنتەرە بۆ خزمەتکردنێکی زیاتر بە بواری تاقیکردنەوە زانستییەکانە هەروەها کار ئاسانی کردن بۆ هەموو ئەو توێژەرانەی دەیانەوێت بە باشترین شێوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە سەنتەرەکە بە نرخێکی گونجاو شیکاری داتاکان دەکات و هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ هەموو دام و دەزگایەکی زانستی دەکاتەوە.
ئەوەی شایەنی باسە داهاتی ئەم سەنتەرە بەکاردێتەوە بۆ خزمەتی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان.