٣٠٠٠هەزار مریشک بەرهەمی خوێندکارانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانیە
خوێندکارانی بەشی زانستی ئاژەڵ لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، هاوشان لەگەڵ ئەو بەرهەمانەی کە ساڵانە لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەرهەمی دێنێت ، بۆ ئەمساڵ توانیان زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار مریشکی گۆشت پەروەردە بکەن و بیانگەیەننە کێشی گونجاو کە لەنێوان ( ٢ کیلۆ گرام بۆ ٤ کیلۆ گرام) دا بوو
ئەوەی گرنگە باس بکرێت ئەوەیە کە ئەم مریشکانە بەشێوەیەکی ئەندامی و تەندروست لە ژێر سەرپەرشتیاری مامۆستایانی پسپۆڕ لەو بوارەدا بەرهەم هێنرابوو.
وە لە مانگی ١ی ئەمساڵ و لە چەند کاتێکی جیاوازدا دەستکرا بە فرۆشتنی مریشکەکان بە کڕیاران. ساڵانە کۆلێجی کشتوکاڵ چەندین جۆری جیاواز بەرهەمی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت کە بریتین لە بەرهەمی هەنگوین و بەرهەمە باخدارییەکان و بەرهەمەکانی کێڵگە ، وە بەرهەمە خۆراکی و شیرەمەنییەکان و بەرهەمە ئاژەڵییەکان کە یەکێك لەو بەرهەمانە بریتییە لە بەرهەمهێنانی ژمارەیەکی زۆری مریشکی سپی گۆشت.
وە کۆلێچ گرنگی دەدات بەوەی کە ئەم بەرهەمانە بە شێوازێکی سروشتی و تەندروست بەرهەم بهێنێت لەژێر چاودێری پسپۆرانی شارەزای ئەو بوارە
کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایانی سەرپرشتیار و خوێندکارانی بەشداربوو دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت.
3000 chickens are the product of students of the College of Agricultural Engineering Sciences of the University of Sulaimani.
Students of the Department of Animal Sciences in the College of Agricultural Engineering Sciences, along with the products that are produced annually in the College of Agricultural Engineering Sciences, this year they were able to raise more than 3000 thousand broiler chickens. It was in the
What is important to mention is that these chickens were produced organically and healthily under the supervision of expert teachers in the field.
The chickens were sold to customers in January this year at different times. Every year, the College of Agriculture produces several different types of agricultural products, including honey, horticultural products, farm products, food products, dairy products and animal products, one of which is the production of a large number of white broiler chickens.
And the college pays attention to producing these products in a natural and healthy way under the supervision of experts in the field
The College of Agricultural Engineering Sciences would like to congratulate all the supervising teachers and students who participated and wish them further success.