لە بەرواری 9 – 1 – 2024 خوێندكارانی قۆناغی چوارەمی بەشی باخداری گەشتێكی زانستیان ئەنجامدا بۆ شاری هەولێر.
گەشتەكە بە مەبەستی بینینی پڕۆژەیەكی هاوچەرخ بوو لە بواری كشتوكاڵی داپۆشراو بە شێوەی هایدرۆ پۆنیك سیستم جێبەجێ كراوە لە ناو علوەی هاوچەرخی هەولێر.
قۆناغی چوارەمی #بەشی_باخداری وانەیەكیان هەیە بە ناوی (Protected Agriculture) كشتوكاڵی داپۆشراو، ئامانجی گەشتەكە زیاتر بە پڕاكتیزەكردنی وانەكە و بینیی ئەو تەكنەلۆجیا تازەیەی لە بورای كشتوكاڵدا بەكاردەهێنرێت.
هەروەها بۆ زانیاری زیاتر، هایدرۆپۆنیك ووشەیەكی یۆنانییە لە دوو ووشە پێكهاتووە Hydro بە واتای Water وە Ponic بە واتای Work دێت. ئەم سیستمە ڕێگایەكە بە بێ خاك بەكاردەهێنریت بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە. ئاو ڕاستەخۆ دەگەیەنرێت بە ڕەگی ڕووەكە كە ئاوەكە توخمە سەركییەكانی گەشەی بۆ زیاد كراوە، بۆ ئەوەی ڕووەكەكە بتوانێت سوڕی ژیانی بەشێوازێكی دروست و پڕ بەرهەم تەواو بكات بە بێ بەكارهێنانی خاك.
ئەم گەشتە بەسەرپەرشتی هەریەك لەم مامۆستایانە ئەنجام دراوە:
– د. سلام محمود سلێمان Salam M. Sulaiman
– د. حیدر انور حیدر Haidar Anwar
– م. هاوار هەڵشۆیی Hawar Halshoy
زۆر سوپاسی خاوەن پڕۆژە دەكەین كە ئەم دەرفەتەی بۆ ڕەخساندین بۆ ئەوەی خوێندكارەكانمان بەم پڕۆژە تازەیە لە ناوچەكە ئاشنا بن
On 9 – 1 – 2024, the fourth grade students of the Department of Horticulture conducted a scientific trip to Erbil.
The trip was to see a modern project in the field of covered agriculture in the form of the hydroponic system implemented in the modern warehouse of Erbil.
The fourth year of the Horticulture Department has a lesson called Protected Agriculture. The purpose of the trip is to practice the lesson and see the new technology used in agriculture.
Also for more information, hydroponics is a Greek word made up of two words Hydro means Water and Ponic means Work. This system is a soilless method of vegetable production. Water is delivered directly to the roots of the plant, to which the essential growth elements have been added, so that the plant can complete its life cycle properly and productively without using soil.
This trip was supervised by the following teachers:
– D. Salam Mahmoud Sulaiman Salam M. Sulaiman
– D. Haidar Anwar Haidar Anwar
– Hawar Halshoy Hawar Halshoy