پەیامی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵییەکان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان
بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی ئافرەتانی جیهان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم ئافرەتانی جیهان بە گشتی و ئافرەتانی کوردستان و کۆلێجمان دەکەین.
ئافرەتانی کوردستان لە گشت قۆناغەکانی شۆرش و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان ڕۆڵی بەرچاو و پێشەنگیان هەبووە.لەم پێناوەشدا قوربانی زۆریان داوە.
هەروەها لە بواری ئەکادیمی و ڕێچکەی زانکۆییدا ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە بەتایبەتی لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی زانکۆ و کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە تایبەتی و ئەمڕۆش شان بە شانی پیاوان بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی کار و بەرپرسیارێتییەکانی ڕاگرایەتی و تەواوی بەشە زانستییەکان.
جارێکی تر ئەم یادە بەرز و شکۆدار بێت لە تەواوی ئافرەتانی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان