College of Agricultural Engineering Science

ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بڕی ٣٠ کتێبی بەخشی بە کەمپینی بەخشینی کتێب

21 March, 2024
news

ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بڕێ ٣٠ کتێبی بەخشی بە کەمپینی (کتێبێك ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بکەرەوە)

بەرواری ٢٠-٣-٢٠٢٤ پرۆفیسۆر (د.نەورۆز عبدالرزاق تاهر)، ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بڕی ٣٠ کتێبی لە کتێبخانەکەی خۆی بەخشییە کەمپینی (کتێبێك ببەخشە و کتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بکەرەوە)، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە وەک ڕاگری کۆلێج گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانمان ئاگادارکردۆتەوە، بە بەخشینی کتێب و هەرجۆرە هاوکارییەک لەتوانایان بوو بەشداربن لە سەرخستنی ئەم کەمپینە.

بیرۆکەی ئەم کەمپینە لەلایەن خوێندکارێکی کۆلێجەوە بە ناوی ئەژین لوقمان رەشید  کە خوێندكاری بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵ و گەشەپێدانی ناوچەی گوند نشینە لە كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان‌ و بە پاڵپشتی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەڕێز دکتۆر کۆسار محمەد ڕاگەیەندراوە.

شایەنی باسە ئەم کەمپینە یەکەمین کەمپینی کۆکردنەوەو پێشانگای بەخشینی کتێبە کە لە ڕێکەوتی ١٠-٣-٢٠٢٤ لەلایەن گروپێکی خۆبەخش لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیەندراوە و بەردەوامی دەبێت تا ٢٢-٤-٢٠٢٤ کەهاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەمپینەکە:

07725952020

07727952020

Latest News

گۆڤاری زانستی
Read More

ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی زانستی لە لایەن ڕاگری کۆلێجەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە

 ژمارەیەکی زۆر توێژنەوەی زانستی لە لایەن ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێز پرۆفیسۆر ( د.نورۆز عبدالرزاق طاهر) هەڵسانگاندنیان بۆ کراوە.

زیاتر لە سەد توێژینەوەی زانستی کە لە گۆڤارە ئاست بەرزە جیهانییەکان بڵاو کراونەتەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری بەرزی گلاریڤەیتن ، هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە لەلایەن (د.نورۆز عبدالرزاق طاهر ) ەوە. تەوای هەڵسەنگاندنەکانیش لە ماوەی ساڵێك دا ئەنجام دراون لە بەرواری ١/٧/٢٠٢٣ بۆ ١/٦/٢٠٢٤

:ئەمانەش گرنگترینی ئەو گۆڤارە زانستیانەن کە ئمپاکتی فاکتەری بەرزیان هەیە

1. Journal of Cleaner Production: IF=9.7
2. Journal of Advanced Research: IF=11.4
3. Heliyon: IF=3.6
4. International Journal of Molecular Science: IF=4.9
5. PLOS One: IF=2.9
6. Journal of Food Processing and Preservation: IF=2
7. Field Crops Research: IF=5.6
8. Horticulturae: IF=3.1
9. Agriculture: IF=3.3
10. South African of Botany: IF=2.7
11. Biodiversitas Journal of Biological Diversity: IF=1
12. Plant Genetics Resources: IF=1.1
13. Industrial Crops and Products: IF=5.6
14. Cincia Agrotecnologia: IF=2
15. Agronomy: IF=3.4
16. Forests: IF=2.9
17. Open Life Science: IF=1,7
18. Chemistry and Diversity: IF=2.3
19. Scientific Reports: IF=3.

07/07/2024
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram