College of Agricultural Engineering Science

بەشداری کردنی کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیبەکان لە دەست نیشانکردنی هۆکارەکانی ووشک بوونی دارستان لە کوردستان

18 June, 2024
news

بەشداری کردنی کۆلێجی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیبەکان لە دەست نیشانکردنی هۆکارەکانی ووشک بوونی دارستان لە کوردستان

سوپاس نامەی بەرێز جەنابی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خاتوو (بێگەرد تاڵەبانی) بۆ بەشداری کردنی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی لە دەست نیشانکردنی هۆکارەکانی ووشک بوونی هەندێك لە دارستانەکان لە کوردستان و بە تایبەتی لە ناوچەی دوکان.

دوای ئاگادار کردنەوەی ڕاگری کۆلێج بەڕێز (د.نوروز عبدالرزاق طاهر) لەسەر ئەم پرسە لە لایەن بەڕێز بەڕێوەبەری دارستان و پاوان لە سلێمانی (طارق حەمە غەریب) ، ڕاگری کۆلێج تیمێکی دروست کرد لە هەریەکە لە بەڕێزان (د.ڕێزان محمد صاڵح) مامۆستا لە بەشی باخداری کۆلێج و مامۆستا (ڕێبوار احمد مصطفی) مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ. دوای وەرگرتنی سامپل ، وەک تیمی سلێمانی توانرا دەست نیشانی هۆکاری ووشک بوونەکە بدۆزرێتەوە کە بریتی بوون لە کۆمەلێک کەڕوو و وە هەروەها ڕێگاکانی چارەسەری ئەو دیاریدەمان بۆ دیاری کردن.

بۆ ئەو مەبەستە ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی زۆر سوپاسی بەڕێز جەنابی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خاتوو (بێگەرد تاڵەبانی) و کاک (هەڵکەوت عبدالرحمن) بەڕێوەبەری گشتی دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵی کرد. هەروەها سوپاسی هەریەکە لە بەڕێزان طارق و دکتورە ڕێزان و مامۆستا رێبواری کرد لە پای .هاوکاری و ماندوو بوونیان

سوپاس و پێزانین١ سوپاس و پێزانین

Latest News

گۆڤاری زانستی
Read More

ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی زانستی لە لایەن ڕاگری کۆلێجەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە

 ژمارەیەکی زۆر توێژنەوەی زانستی لە لایەن ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێز پرۆفیسۆر ( د.نورۆز عبدالرزاق طاهر) هەڵسانگاندنیان بۆ کراوە.

زیاتر لە سەد توێژینەوەی زانستی کە لە گۆڤارە ئاست بەرزە جیهانییەکان بڵاو کراونەتەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری بەرزی گلاریڤەیتن ، هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە لەلایەن (د.نورۆز عبدالرزاق طاهر ) ەوە. تەوای هەڵسەنگاندنەکانیش لە ماوەی ساڵێك دا ئەنجام دراون لە بەرواری ١/٧/٢٠٢٣ بۆ ١/٦/٢٠٢٤

:ئەمانەش گرنگترینی ئەو گۆڤارە زانستیانەن کە ئمپاکتی فاکتەری بەرزیان هەیە

1. Journal of Cleaner Production: IF=9.7
2. Journal of Advanced Research: IF=11.4
3. Heliyon: IF=3.6
4. International Journal of Molecular Science: IF=4.9
5. PLOS One: IF=2.9
6. Journal of Food Processing and Preservation: IF=2
7. Field Crops Research: IF=5.6
8. Horticulturae: IF=3.1
9. Agriculture: IF=3.3
10. South African of Botany: IF=2.7
11. Biodiversitas Journal of Biological Diversity: IF=1
12. Plant Genetics Resources: IF=1.1
13. Industrial Crops and Products: IF=5.6
14. Cincia Agrotecnologia: IF=2
15. Agronomy: IF=3.4
16. Forests: IF=2.9
17. Open Life Science: IF=1,7
18. Chemistry and Diversity: IF=2.3
19. Scientific Reports: IF=3.

07/07/2024
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram