College of Agricultural Engineering Science

مەراسیمی ڕێزلێنان

3 July, 2024
news

لەبەرواری 30/ 6/ 2024 ڕۆژی یەك شەممە سەرۆكایەتی بەشی باخداری لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران چەپگە گوڵی ڕێز و وەفایان بەخشی بە بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دكتۆر فخرالدین مصطفی) لە پای ساڵانێكی زۆر خزمەت كردن لە بواری كشتوكاڵ بەگشتی و باخداری و بەرهەمهێنانی میوە بە تایبەتی.

لە درێژەی مەراسیمەكە هەر یەكە لە ڕاگری كۆلیج بەڕێز (پ. د. نەورۆز عبالدرزاق طاهر) و سەرۆكی بەشی باخدرای (پ.ی. د. ڕووپاك تۆفیق عبدالرزاق) ووتەی خۆیانیان پێشكەش كرد، زۆر سوپاسی بەڕێزیان کرد، هەروەها مامۆستایان و فەرمانبەران هیوای هەمیشە تەندروستی و سەلامەتیان بۆ خواست.

خانەنیشین بوونی بەڕێزیان سەرەتای ئەزمونێكی نوێیە، لە هەمانكاتدا بەشی باخداری هەمیشە پێویستی بە ئەزمون و لێهاتووی بەڕێزیان دەبێت لە داهاتوودا.

Latest News

گۆڤاری زانستی
Read More

ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی زانستی لە لایەن ڕاگری کۆلێجەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە

 ژمارەیەکی زۆر توێژنەوەی زانستی لە لایەن ڕاگری کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێز پرۆفیسۆر ( د.نورۆز عبدالرزاق طاهر) هەڵسانگاندنیان بۆ کراوە.

زیاتر لە سەد توێژینەوەی زانستی کە لە گۆڤارە ئاست بەرزە جیهانییەکان بڵاو کراونەتەوە کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری بەرزی گلاریڤەیتن ، هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە لەلایەن (د.نورۆز عبدالرزاق طاهر ) ەوە. تەوای هەڵسەنگاندنەکانیش لە ماوەی ساڵێك دا ئەنجام دراون لە بەرواری ١/٧/٢٠٢٣ بۆ ١/٦/٢٠٢٤

:ئەمانەش گرنگترینی ئەو گۆڤارە زانستیانەن کە ئمپاکتی فاکتەری بەرزیان هەیە

1. Journal of Cleaner Production: IF=9.7
2. Journal of Advanced Research: IF=11.4
3. Heliyon: IF=3.6
4. International Journal of Molecular Science: IF=4.9
5. PLOS One: IF=2.9
6. Journal of Food Processing and Preservation: IF=2
7. Field Crops Research: IF=5.6
8. Horticulturae: IF=3.1
9. Agriculture: IF=3.3
10. South African of Botany: IF=2.7
11. Biodiversitas Journal of Biological Diversity: IF=1
12. Plant Genetics Resources: IF=1.1
13. Industrial Crops and Products: IF=5.6
14. Cincia Agrotecnologia: IF=2
15. Agronomy: IF=3.4
16. Forests: IF=2.9
17. Open Life Science: IF=1,7
18. Chemistry and Diversity: IF=2.3
19. Scientific Reports: IF=3.

07/07/2024
chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram