College of Agricultural Engineering Science

Academic and Farmer Collaboration Panels took place on Agricultural Issues in the Kurdistan Region.پانێڵی هەماهەنگی ئەکادیمیان و جوتیاران لە ڕوانگەی کێشە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان

8 October, 2023
panel

لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی پانێڵێکی زانستی و ئەکادیمی لە ژێر ناونیشانی (هەماهەنگی ئەکدایمیان و جوتیاران لە ڕوانگەی کێشە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان) بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.

لە پای هەستکردن و خەمخۆری ئەکادیمیان و مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بۆ کێشە و گرفت ئاڵنگارییەکانی ئێستای بەردەم سێکەتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، کۆلێج بە پێویست و گرنگی زانی کە پانێڵێکی تەواو زانستی ئامادەبکات و پێشەکەشی ئامادەبووانی بکات.

ئەوەی لەم پانێڵە زانستییەدا گرنگی پێدرا ئەوەبوو کە چەندین جوتیاری نموونەیی کوردستان و هەروەها بەرپرسانی ئیداری کشتوکاڵی لە دام و دەزگا کشتوکاڵییەکانی سلێمانی ئامادەییان هەبێت ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش خۆشبەختانە پانێڵەکە میوانداری چەندین جوتیاری نموونەیی و بەرپرسی کشتوکاڵی و مامۆستایان و خەمخۆرانی کەرت کشتوکاڵی کرد.

پانێڵەکە کۆی گشتی چوار پانێڵی زانستی بوو بە چوار ناونیشانی جیاواز و گرنگەوە بۆ بارودۆخی ئێستای کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان .  وە لە هەر پانێڵێکدا  سێ مامۆستا و پسپۆری کشتوکاڵی وردتر و زانستیانە تر لە ناونیشانی پانێڵەکان  دووان و کەشێكی زانستیانەیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم پانێڵە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (05/10/2023) لە هۆڵی (پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد) لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە چوو.

viber_image_2023-10-07_07-47-21-431

viber_image_2023-10-07_08-01-06-004

viber_image_2023-10-07_07-47-27-369

viber_image_2023-10-07_07-47-38-784

viber_image_2023-10-07_07-52-31-944

viber_image_2023-10-07_07-52-36-938

viber_image_2023-10-07_07-52-42-958

viber_image_2023-10-07_07-52-52-974

viber_image_2023-10-07_07-53-12-013

viber_image_2023-10-07_07-53-17-684

385096190_6934752586576954_6100473047504720026_n

385353786_6934752953243584_8826531451968716228_n

385397116_6934752699910276_8700549963068292229_n

chevron-down linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram