بەرواری (05/12/2023) لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی پانێڵی (خاکی تەندروست بنەمایە بۆ ژیانێکی تەندروست) بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و لە کەشێکی زانستی و ئەکادیمیانەدا بەڕێوە چوو.
بەڕێوەبردنی ئەم پانێڵە بە هەماهەنگی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی و کۆلێجی (زانستە ژینگەییەکان-شارباژێڕ) ی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبردرا.
ئەو تەوەر و بابەتە سەرەکییانەی کە جێگەی گرنگی پانێڵەکە بوون و گفتگۆیان لەسەر کرا خۆی لەمانەدا بینیەوە ( پەیوەندی خاک و گۆڕانی کەش و هەوا، پیسبوونی خاک لە ڕێی ئاودانی نەگونجاوەوە،ستراتیژی جێگیرکردنی کاربۆن لە خاک دا بۆ چارەسەری خێرای کەشوهەوا و کاریگەری نەرێنی ماددە پلاستیکیەکان لەم پرۆسەیەدا، بەڕێوەبردنی خاک و پاراستنی توخمە خۆراکییەکان) .
Read More
لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی پانێڵێکی زانستی و ئەکادیمی لە ژێر ناونیشانی (هەماهەنگی ئەکدایمیان و جوتیاران لە ڕوانگەی کێشە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان) بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.
لە پای هەستکردن و خەمخۆری ئەکادیمیان و مامۆستایانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بۆ کێشە و گرفت ئاڵنگارییەکانی ئێستای بەردەم سێکەتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، کۆلێج بە پێویست و گرنگی زانی کە پانێڵێکی تەواو زانستی ئامادەبکات و پێشەکەشی ئامادەبووانی بکات.
ئەوەی لەم پانێڵە زانستییەدا گرنگی پێدرا ئەوەبوو کە چەندین جوتیاری نموونەیی کوردستان و هەروەها بەرپرسانی ئیداری کشتوکاڵی لە دام و دەزگا کشتوکاڵییەکانی سلێمانی ئامادەییان هەبێت ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش خۆشبەختانە پانێڵەکە میوانداری چەندین جوتیاری نموونەیی و بەرپرسی کشتوکاڵی و مامۆستایان و خەمخۆرانی کەرت کشتوکاڵی کرد.
پانێڵەکە کۆی گشتی چوار پانێڵی زانستی بوو بە چوار ناونیشانی جیاواز و گرنگەوە بۆ بارودۆخی ئێستای کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان . وە لە هەر پانێڵێکدا سێ مامۆستا و پسپۆری کشتوکاڵی وردتر و زانستیانە تر لە ناونیشانی پانێڵەکان دووان و کەشێكی زانستیانەیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ئەوەی شایەنی باسە ئەم پانێڵە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (05/10/2023) لە هۆڵی (پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد) لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە چوو.