توێژینەوەیەکی زانستی لە سەر کاریگەری بەکارهێنانی هاڕاوەی گەڵای دار بەڕوو لە سەرکەمکردنەوەی هەلمژینی توخمی قورسی کادمیۆم (کە توخمێکی زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ) لەلایەن ڕووەکی تەماتە لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان ئەنجام درا. ناونیشانی توێژینەوەکە
Effect of mixing oak leaf biomass with soil on cadmium toxicity and translocation in tomato genotypes
لەم تویژینەوەیەدا هاڕاوەی گەڵای داربەڕوو بەکارهات بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئەو خاکەی کە بۆ چاندنی چوار جۆر لە تەماتە کە لە کورستان بە شیوەیەکی بەرچاو ساڵانە دەچێنرێت لە لایەن جوتیارەکان. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە هاڕاوەی گەڵای داربەڕوو کاریگەری زۆر باشی هەیە لە سەر کەمکردنەوەی هەلمژینی توخمی قورسی کادمیۆم لەل لایەن ڕووەکی تەماتە کە ئەم توخمە زۆر زیان بەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەگەر لە ناو سەوزە و میوەدا بونی هەبێت کە ڕووەك لە ڕێگای رەگەکانیەوە هەڵی دەمژیت دەیگوازیتەوە بۆ ناو ئەو بەشانەی ڕووەکەکان کە لە لایەن مرۆڤەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ خواردن.
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی (Heliyon) کە گۆڤارێکی ئاست بەرزە بە هاوكۆلكەی كاریگەری (Impact Factors) ی (4.0) وە وە ئەم گۆڤارە بەشێکە لە دەزگا زانستیە بڵاوکەرەوەکانی Elsevier ، ScienceDirect ، Cell Press.
ئەم توێژینەوەیە ئەنجامدراوە لەلایەن
پ. د. نەورۆز عبدالرزاق طاهر و د. کامەران صالح رسول لە بەشی باخداری و د. دژوار ظاهر لطیف لە بەشی بایۆتەكنۆلۆجی و زانستی بەروبوومی كێڵگەیی.
Journal name: Heliyon
Impact Factor: 4.0
Access: Gold Open Access
Publisher: ScienceDirect, Elsevier, and Cell Press
Country: United State of America