زۆر لە مێژە رووەک بەشێکی گرنگ بووە لە ژیانی مرۆڤ کە وەک خۆراک و چارەسەری نەخۆشی و دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەی ژیان سودی لێوەرگرتووە بەپێی جوگرافیا جیاوازەکانی سەر زەوی جۆر و گرنگی رووەکەکانیش دەگۆڕێن کوردستان یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بۆ هەمەچەشنیی رووەک کە هەندێکیان لە تەواوی سەر گۆی زەوی تەنیا لە کوردستان هەن.
پرۆفیسۆر د. سامان ئەحمەد پسپۆڕی رووەک ناسییەو چەندین ساڵە کار لەسەر رووەکە دەگمەنەکانی کوردستان و گرنگی و تایبەتمەندییەکانیان دەکات، لەماوەی کارکردنیدا چەندین جۆر رووەکی دەگمەن و تایبەت بە کوردستانی لە جیهاندا تۆمار کردووە و هەندێک لەو رووەکانە لە داتاو لێکۆڵینەوە جیهانییەکاندا بەناوی .کوردستانەوە تۆمار کراون
لەم بەڵگە فیلمەی تۆڕی میدیایی رووداودا زانیاری زیاتر و سەرنجڕاکێش دەبینن
وێنەگرتن و دەرهێنانی: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ و دەنگ: سارۆیان بەیان