بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین، داواکارین لە پەروەردگاری مەزن، مانگی رەمەزانی پیرۆز ببێتە دەرفەتی تەبایی و برایەتی و یەکڕیزی میللەتەکەمان .
هەروەها پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێجمان دەکەین بەهیوای مانگێکی پڕ خێر و ئاسوودەیی بێت بۆ هەمووان.
ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان