Azhin Luqman Rashid, a student from the College of Agricultural Engineering Sciences, envisioned a campaign that gained approval and support from Professor Dr. Kosar Mohammed, the President of the University of Sulaimani. Scheduled to begin on May 10, 2024, aligning with Kurdish Clothes Day, the campaign is backed by sponsors Hyper post and Hyper Order, extending its reach to Sulaimani province and its surroundings.
Running until April 22, 2024, the initiative establishes book collection points at Hyper post Company offices and the Directorate of Culture and Media of the University of Sulaimani. Donated books will be centralized at the university’s campaign department.
Following the collection phase, a comprehensive exhibition will present the donated books, offering them for free to readers, book enthusiasts, and exhibition attendees.
The primary goal of the project is to address the decline in book demand exacerbated by the prevailing financial crisis. Azhin Luqman emphasizes the significance of student-led initiatives, aspiring to foster a tradition of book donation across society and advocate for the annual organization of similar exhibitions.
The campaign urges active participation from those capable of contributing, marking a noteworthy step in raising awareness within the university and the broader community. It’s essential to highlight that all operational aspects of the project are managed by a dedicated volunteer team comprising university students.
بەدروشمی (كتێبێك ببەخشەو كتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بكەرەوە)، یەكەمین كەمپینی كۆكردنەوەو پێشانگای بەخشینی كتێب لەزانكۆوە بۆ كۆمەڵگە بێبەرامبەر ، لەلایەن ئەژین لوقمان رەشید خوێندكاری بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵ و گەشەپێدانی ناوچەی گوند نشین كۆلێجی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكانو خاوەنی بیرۆكەکە بەرەزامەندیو پاڵپشتی پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، 10ی ئاداری 2024 بەسپۆنسەری كۆمپانیای هایپەرپۆستو هایپەر ئۆردەر، پرۆژەكە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانیو دەوروبەری رادگەیەنرا.پرۆژەكە تاوەكو رۆژی 22ی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت، لەڕێگەی سەرجەم ئۆفیسەكانی كۆمپانیای هایپەرپۆستو بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریو راگەیاندنی زانكۆی سلێمانییەوە كتێبەكان وەردەگیرێنو كۆدەكرێنەوەو دەگەیەنرێنە هۆبەی كەمپین لەسەرۆكایەتی زانكۆ،هەروەها لەلایەن سەرجەم بەش و کۆلێجەکانەوە کتێب لە مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران کۆدەکرێێنەوە و دوای كۆكردنەوەی كتێبەكان لەپێشانگایەكی گەورەدا سەرجەم كتێبەكان دەخەرێنە ڕوو و بەبێ بەرامبەر دەیبەخشرێتە خوێنەرانو خوازیارانو عاشقانی كتێبو ئەو بەڕێزانەی سەردانی پێشانگاكە دەكەن. سەرجەم كارە مەیدانیەكانی پڕۆژەكە لەلایەن تیمێكی خۆبەخش لەخوێندكارانی زانكۆوە بەڕێوەدەبرێت کە خوێندکاران وەک شۆڕشێکی هۆشیاری ئەیبین لە زانکۆوە بۆ کۆمەڵگە.