College of Agricultural Engineering Science

Evaluation of the genetic diversity and population structure of reticulated iris accessions in the Iraqi Kurdistan region using SCoT and SRAP markers

13 February, 2024
research
Author: Hoshman Omar Majeed, Jamal Mahmood Faraj, Kamaran Salh Rasul, Djshwar Dhahir Lateef & Nawroz Abdul-razzak Tahir
Category: Horticulture

توێژینەوەی زانستی لەسەرجیاوازییە بۆماوەییەکانی ٥٠ چەشن لە ڕووەکی خۆرسکی ئایرس لە پێنج ناوچەی کوردستان کە هەورامان، قەرەداخ، شارباژێر، سۆران، پێنجوێن بوون ئەنجامدرا لە کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە ناونیشانی

Evaluation of the genetic diversity and population structure of reticulated iris accessions in the Iraqi Kurdistan region using SCoT and SRAP markers

ڕووەکی ئایرس یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین جۆری گوڵە کێوییەکان، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری شاخەکانی کوردستانی عێراقدا بڵاوبووەتەوە. لەبەرئەوەی زانیارییەکی کەم لەبارەی هەمەجۆریی و بۆماوەیی و پێکهاتەی كۆمەڵەی ئەم جۆرە ڕووەکییە لەناوچەكەدا هەیە، ئەم توێژینەوەیە وەكو بەرهەمێكی زانستی پەیوەندیدار بەو بوارە ئەنجامدراوە. لەم لێکۆڵینەوەیەدا بەشێوازێكی وورد بە بەكارهێنانی ڕێگای مۆلیکولەر بۆ هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆری بۆماوەیی و پێکهاتەی كۆمەڵەی ٥٠ چەشنی ڕووەکی ئایرس لە پێنج شوێنی جیاواز لە کوردستانی عێراق ئەنجامداراوە. ئەم توێژینەوەیە کاریگەری هەیە لە سەر ناساندنی ئەم جۆرە ڕووەکەی کوردستان بە جیهان وە هەروەها دەتوانرێت لە بواری بەرهەم هێنانی چەشنی نوێدا سودی لێوەربگیرێت .

ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی ئاست بەرز بڵاوكراوەتەوە بە هاوكۆلكەی كاریگەری (2.0) كە گۆڤاری Genetic Resources and Crop Evolution ــە لە دەزگای بڵاوكراوەی Springer ــە

ئەم توێژینەوەیە ئەنجامدراوە لەلایەن پ. د. نەورۆز عبدالرزاق طاهر، د. هۆشمەن عمر مجید، د. جمال محمود فرج، د. کامران صالح رسول لە بەشی باخداری و د. دژوار ظاهر لطیف لە بەشی بایۆتەكنۆلۆجی و زانستی بەروبوومی كێڵگەیی.

لینکی توێژینەوەکە

https://link.springer.com/article/10.1007/s10722-024-01884-w

Image007 Image009

chevron-downarrow-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram